حهشدى شهعبى دهيهوێت ئاژاوه له ناوچه كوردستانييهكانى دهرهوهى ئيدارهى ههرێم درووست بكات
فەرمانیان پێكراوە بارەگاكانیان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان چۆڵ بكەن
K24 – ههولێر:
چەكدارانی حەشدی شەعبی دوای ئەوەی فەرمانیان پێكراوە بارەگاكانیان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان چۆڵ بكەن، لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین دەستیان كردووە بە دروستكردنی پشێوی و ئاڵۆزی، بۆ ئەوەی مانەوەی خۆیانی پێ مسۆگەر بكەن.
ئەو ناوچە کوردستانیانەی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان لەدوای 16ى ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە کەوتوونەتە دەست حەشدی شەعبی، ھیچ ئارامیەکی بۆ بەشێك لە پێكھاتەكان تێدا نەماوە بەتایبەتی ھاووڵاتییانی كورد.
فەرماندەکانی پێشمەرگەش رايدهگهيهنن، کشانەوەی چەکدارانی حەشدی شەعبی لەو ناوچانە و گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە دەتوانێت ئارامی تەواو بۆ ناوچەكە بگەڕێنێتەوە و ھەموو پێكھاتەكانیش بپارێزێت.
ئەگەرچی گروپەکانی حەشدی شەعبی لەساڵی 2014 بە فتوای گەورە مەرجەعی شیعەکان، عهلى سيستانى بۆ شەڕی دژی داعش پێکھێنران، بەڵام ھەر زوو ئەو گروپە چەکداريانهی حەشد بوون بە بارگرانی بەسەر گەلانی عێراق، بە تایبەتی کورد و سوننە و بە ھەدەردانی سامانی وڵات و وێرانکردنی ئەو ناوچانەی روویان تێکردووە و چەندین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و دەست تێوەردان لە کاروباری سیاسی وڵاتيان ئهنجامداوه و ئەمانەش بوونەتە ھۆکاری ئەوەی حەشدی شەعبی لەناوخۆی عیراق وکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەك ھێزێكی نەخواستراو سەیر بكرێت.