گه‌شتیاریی كوردستان ده‌بوژێته‌وه
مه‌وله‌وی جه‌بار: له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ملیۆنێك و سێ سه‌د و ده هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
مه‌وله‌وی جه‌بار سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24ی راگه‌یاند: "ئه‌مساڵ زۆرترین گه‌شتیار روویان له پارێزگای هه‌ولێر كردووه و ته‌نیا له ماوه‌ی پێنج رۆژی رابردوودا، زیاتر له هه‌شتاو پێنج هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته پارێزگای هه‌ولێر".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان گووتیشی: "له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ملیۆنێك و سێ سه‌د و ده هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌مه‌ش به‌راورد به پێنج ساڵی رابردوو، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه گووتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان بلاویكردەوە ، لەماوەی دوو رۆژی جەژنی قوربان زیاتر لە 181 ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە شوێنە گەشتیارییەكانی ھەرێمی كورستان.
نادر رۆستی گووتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان لە راگەیانداروێكدا ئاشكرایكرد، لە 18ـی8 تاکو 22ـی 8 واتە بۆ ماوەی 5 ڕۆژ زیاتر لە 181 هەزار گەشتیار هاتۆتە هەرێمی كوردستان، ئەوه جگە لە گەشتیارانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشكردووە ، ئەمە لەكاتێكدایە لە جەژنی قوربانی ساڵی رابردوو 145 هەزار گەشتیار هاتبوونە كوردستان ، ئاستی ھاتنی گەشتیاران بەراورد بە ساڵی 2017 بە ڕێژەی 24% زیادی کردوە ،ھەروەھا هاتنی گەشتیاران بەردەوامەو دوا ئاماریش لە ڕۆژانی دوای جەژن بە وردەكاری زیاتر بڵاودەكەنەوە.