نھێنی ژنه‌كانی تره‌مپ ئاشكرا ده‌كرێ
نی‌نا بۆرلی "كه‌له‌پچه ئاڵتوونییهكان" بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی گالێری بۆكس، خۆی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبێك له‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماده ده‌كات كه مێژووی نێهنی ژنه‌كانی له خۆگرتووه‌و له‌لایه‌ن نی‌نا بۆرلی، په‌یامنێری گۆڤاری نیووز ویك ئاماده كراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی گالێری بۆكس، نی‌نا رووماڵی دۆسییه ناوخۆییه‌كان بۆ گۆڤاره‌كه ده‌كات و پشتی به به‌دواداچوونی رۆژنامه‌وانی بنكۆڵكاریی به‌ستووه. له كتێبه‌كه‌دا باسی دایكی تره‌مپ و سێ ژنه‌كه‌ی و خوشكه‌كانی و كچه‌كانی و فه‌رمانبه‌ره ژنه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
هه‌روه‌ها باسی ئه‌و ژنانه‌یش ده‌كات كه رووبه‌ڕووی گێچه‌ڵی سێكسی بوونه‌ته‌وه.
تره‌مپ باوكی دوو كچه، ئیڤانكا ساڵی 1981 له دایكبووه‌و دایكی ئیڤانكا ناوی ئیڤانا زلنیكوڤایه كه نمایشكاری جلوبه‌رگ بووه، به‌ڵام دووه‌میان ناوی تیڤانی یه و ساڵی 1993 له دایكبووه و كچی ژنی دووه‌می تره‌مپه به‌ناوی مارلا مایبڵز.
ژنه‌كه‌ی ئێستای تره‌مپ میلانیا كناوسه و ژنی سێیه‌مییه‌تی، ئه‌ویش نمایشكارێكی پێشووی جلوبه‌رگه و به ره‌چه‌ڵه‌ك سلۆڤینییه و ساڵی 2006 وڵاتینامه‌ی ئه‌مه‌ریكی پێدراوه.
