حه‌جى هه‌موو موسڵمانان پێنج سه‌ده‌ى پێويسته
بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو موسڵمانێكى گۆى زه‌وى حه‌جى ماڵى خودا بكات
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى نيويۆرك تايمزى ئه‌مه‌ريكايى، له توێژينه‌وه‌يه‌كدا، هه‌وڵيداوه ئه‌و كاته ديار بكات، كه پێويسته بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو موسڵمانێكى گۆى زه‌وى حه‌جى ماڵى خودا بكات.
رۆژنامه‌كه دوێنێ له راپۆرتێكدا بڵاويكردووه‌ته‌وه، له 2012دا ژماره‌ى حاجيانى ماڵى خودا گه‌يشته لوتكه و 3 مليۆن و 16 هه‌زار حاجى فه‌ريزه‌كه‌يان ئه‌نجامدا. له ئه‌مساڵيشدا مليۆنێك و 700 هه‌زار حاجى ئه‌و فه‌ريزه‌يان ئه‌نجامداوه.
به پشتبه‌ستن به ئاماره‌كان و له‌و روه‌وه كه ژماره‌ى موسڵمانان له سه‌ر گۆى زه‌وى 1مليار و 800 مليۆن كه‌سه، ئه‌سته‌مه سه‌رجه‌م موسڵمانان ئه‌و ئه‌ركه جێبه‌جێ بكه‌ن.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر بڕيار بێت هه‌موو موسڵمانێك حه‌ج بكات، ئه‌وان پێويستيان به 581 ساڵى ديكه هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سه‌رجه‌ميان ئه‌و ئه‌ركه جێبه‌جێ بكه‌ن.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ڕ