رووسيا بۆ كێشه‌ى ئيدلب پێشنيازى نوێى هه‌يه
توركيا چه‌ند پێگه‌يه‌كى سه‌ربازى له پارێزگاى ئيدلب دامه‌زراندووه
K24 – هه‌ولێر:
رووسيا ژماره‌يه‌ك پێشنيازى نوێى راده‌ستى توركيا كردووه بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ره‌وشى ئيدلب و ناوچه‌كانى باكوورى خۆرئاواى سووريا بكرێت.
رووسيا پشتيوانى سوپاى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى كۆنترۆڵى شاره‌كانى سووريا بكات و ده‌سه‌ڵاتى به‌رهه‌ڵستكاران و ميليشيا توندڕه‌وه ئيسلامييه‌كان له ئيدلب كۆتايى پێبهێنێت كه به هۆى هاوكارى و پشتيوانى توركياوه ماونه‌ته‌وه و شاره‌كه‌يان كردووه‌ته پێگه‌يه‌كى سه‌ره‌كى بۆ خۆيان.
ئاژانسى ئينترفاكسى رووسى، ئه‌مڕۆ هه‌ينى بڵاويكرده‌وه، رووسيا ژماره‌يه‌ك پێشنيازى نوێى راده‌ستى توركيا كردووه.
ئه‌و پێشنيازانه له ميانه‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه خراونه‌ته‌ڕوو، كه وه‌زيرى به‌رگرى رووسيا، سێرگى شويگۆ، له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ى، خلوسى ئاكار ئه‌مڕۆ له مۆسكۆ ئه‌نجامياندا.
توركيا چه‌ند پێگه‌يه‌كى سه‌ربازى له پارێزگاى ئيدلب دامه‌زراندووه و رێگرى له‌وه ده‌كات شاره‌كه بگه‌ڕێته‌وه ژێر كۆنترۆڵى سوپاى به‌شار ئه‌سه‌د.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر