به تۆمه‌تى ره‌خنه‌گرتن له ئه‌ردۆغان پزيشكێكى سووريا دادگاييكرا
به تۆمه‌تى سوكايه‌تيكردن به ئه‌ردۆغان سزاى زيندانى به‌سه‌ر پزيشكێكى سوورييدا سه‌پاند
K24 – هه‌ولێر:
دادگاى شارى باب له دوروبه‌رى حه‌له‌بى باكوورى سووريا، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى سوپاى توركيا و به‌رهه‌ڵستكارانى سه‌ر به توركيايه، به تۆمه‌تى سوكايه‌تيكردن به ئه‌ردۆغان سزاى زيندانى به‌سه‌ر پزيشكێكى سوورييدا سه‌پاند.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له به‌ياننامه‌يه‌كدا بڵاويكرده‌وه، دادگاى شارى باب، دادگايى پزيشكى سووريى مه‌حموود سايحى كردووه و شه‌ش مانگ سزاى به‌ندكردنى به‌سه‌ردا سه‌پاندووه و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش سزاى ماڵى 5000 ليره‌ى توركى به‌سه‌ردا سه‌پاندووه.
راشيگه‌ياند، ئه‌و پزيشكه سوورييه به تۆمه‌تى ره‌خنه‌گرتن له سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له ناو خاكى سووريادا و له لايه‌ن دادگاى شارى بابه‌وه سزا دراوه.
روانگه‌كه روونيشيكرده‌وه، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى توركيا له شارى باب سكاڵاى دژى ئه‌و پزيشكه تۆمار كردووه و به پاساوى سوكايه‌تيكردن به ئه‌ردۆغان رووبه‌ڕووى دادگاى كردووه‌ته‌وه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا روانگه‌ى سووريا باسى له‌وه‌شكردووه، پزيشكه‌كه چوار مانگه ده‌ستگيركراوه و دواى ئه‌و هه‌موو ماوه‌يه ئينجا دادگايى كراوه.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، نيگه‌رانى باڵى به‌سه‌ر هاووڵاتيانى مه‌ده‌نى ناوچه‌كه‌دا كێشاوه، به هۆى سزادانى ئه‌و پزيشكه‌وه، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ره‌خنه‌ى له سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان گرتووه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر