ئێران ره‌خنه له وڵاتانى ئۆپك ده‌گرێت
هاوشێوه‌ى ئه‌مه‌ريكا و به پێى سياسه‌تى واشنتن مامه‌ڵه ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى نه‌وتى كۆمارى ئيسلامى ئێران، بێژه‌ن زه‌نگنه، رايگه‌ياند، هه‌ندێك له ئه‌ندامانى رێكخراوى ئۆپك هاوشێوه‌ى ئه‌مه‌ريكا و به پێى سياسه‌تى واشنتن مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
زه‌نگنه گوتيشى: هه‌ندێك له ئه‌ندامانى رێكخراوه‌كه، بڕيارى ئه‌م دواييه‌ى رێكخراوه‌كه له باره‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وته‌وه به شێوه‌يه‌كى جياواز راڤه ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌ماى سياسه‌تى ئه‌مه‌ريكا مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
له حوزه‌يران/ يۆنيۆى رابردوودا، رێكخراوى ئۆپك له‌گه‌ڵ رووسيا و وڵاتانى ديكه‌ى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت رێككه‌وتن له سه‌ره‌تاى تهمموز/ يۆليۆى رابردوودا به‌رهه‌مى نه‌وت زياد بكه‌ن.
له لايه‌ن خۆيه‌وه، سعوودييه‌ش بڕياريداوه به‌رهه‌مى نه‌وتى به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو زياد بكات.
ئه‌و بڕياره‌ى سعوودييه نيگه‌رانى لاى ئێرانييه‌كان درووستكردووه.
نيگه‌رانى ئێران بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، بڕياره له سه‌ره‌تاى مانگى تشرينى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌رى ئه‌مساڵ سزاكانى ئه‌مه‌ريكا به‌سه‌ر كه‌رتى نه‌وتى ئێران‌دا بسه‌پێنرێن.
ئه‌مه‌ريكا له 8ى تهمموز/ يۆليۆى رابردوودا بڕياريدا يه‌كلايه‌نه له‌و رێككه‌وتنه ناووكييه بكشێته‌وه كه ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك واژووى كردبوو.
دواى بڕياره‌كه، ئه‌مه‌ريكا ژماره‌يه‌ك سزاى دارايى به‌سه‌ر كۆمارى ئيسلامى ئێران‌دا سه‌پاند.
هاوكات ئه‌مه‌ريكا فشارى خستووه‌ته سه‌ر هاوبه‌شه‌كانى ئێران تاوه‌كو چيديكه نه‌وتى ئێران نه‌كڕن.
ئه‌مه‌ريكا بڕياريداوه له سه‌ره‌تاى مانگى نۆڤێمبه‌رى داهاتوو سزا به‌سه‌ر كه‌رتى نه‌وتى ئێران‌دا بسه‌پێنێت.
تا ئێستا چين كه يه‌كێكه له كڕياره گرنگه‌كانى نه‌وتى ئێران ره‌تيكردووه‌ته‌وه پابه‌ندى سزاكانى ئه‌مه‌ريكا ببێت.
به هۆى بڕياره‌كانى ئه‌مه‌ريكاوه، ئێران رووبه‌ڕووى قه‌يرانێكى دارايى بووه‌ته‌وه و دراوى ئێران به رێژه‌يه‌كى به‌رچاو له به‌رامبه‌ر دراوه نێودهوڵهتييهكاندا به تايبه‌تى دۆلارى ئهمهريكايى به‌هاى خۆى له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر