تره‌مپ بۆ پۆمپيۆ: نه‌چيه كۆرياى باكوور
تره‌مپ، سه‌ردانى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى، مايك پۆمپيۆى بۆ كۆرياى باكوور دواخست
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌ردانى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى، مايك پۆمپيۆى بۆ كۆرياى باكوور دواخست.
تره‌مپ، له رێگه‌ى تويتێكه‌وه، له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، بڵاويكرده‌وه، داواى له وه‌زيرى ده‌ره‌وه كردووه له ئێستادا نه‌چێته كۆرياى باكوور.
تره‌مپ نووسيويه‌تى: من هه‌ست ده‌كه‌م له باره‌ى داماڵينى چه‌ك له نيمچه كيشوه‌رى كۆريادا هيچ پێشكه‌وتنێك به‌دينه‌هاتووه.
هاوكات سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، نيگه‌رانى خۆيشى سه‌باره‌ت به چين نه‌شارده‌وه و رايگه‌ياند، چين هه‌وڵى پێويستى نه‌داوه بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆسيه‌ى ناووكى كۆرياى باكوور.
بڕيار بوو، له هه‌فته‌ى داهاتوودا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ جارى چواره‌م سه‌ردانى كۆرياى باكوور بكات.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر