"با لایەنە ناڕازییەكان جیاوازی لەنێوان ھەولێر و بەغدا بكەن"
با لە بەغداش ململانێ لەسەر مافەكانی خەڵكی كوردستان بكەین
K24 - ھەولێر
بەختیار شاوێس، كاندیدی دەرچووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ خولی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە رێی كوردستان24 ەوە داوا لە لایەنە ناڕازییەكان دەكات، جیاوازی لە نێوان عێراق و ھەرێمی كوردستان بكەن.
بەختیار شاوێس، دەڵێت: "دەبێ حاڵەتی عێراق جیابكەنەوە لە ھەرێمی كوردستان، چونكە كۆی پڕۆسەی سیاسی عێراق و ھەرێمی كوردستان جیاوازە، با ململانێكانمان لە ھەرێمی كوردستان لەسەر دیموكراسیەت و چەسپاندنی عەدالەت و شەفافیەت بێ، با لە بەغداش ململانێ لەسەر مافەكانی خەڵكی كوردستان بكەین".
دەشڵێت: "پێویستە وەك كورد ئەمجارە لە بەغدا سەقفی زەمەنیمان ھەبێت، لایەنی نێودەوڵەتی لەناو رێككەوتنەكەمان بێت، ئەگەر ئەو سەقفە زەمەنییە جێبەجێ نەكرا بكشێینەوە لەو حكوومەتەی كە متمانەی پێدەدەین".
ھ.م