جیاوازی نێوان گەڕەکی دەوڵەمەند و هەژاران لە چەند وێنەیەکدا
"نایەکسانی گرفتی گەورەی نەوەی نوێیە لە جیهان"
K24 – ههولێر:
چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان، وێنەی ژمارەیەک گەڕەکی چەند شارێکی سێ وڵاتی جیاواز دەگرن کە جیاوازی ژیانی خەڵکی هەژار و دەوڵەمەند نیشان دەدەن.
میلەر، یەکێک لەو کەسانەی کاری وێنەگرتنی بۆ ئەو پڕۆژەیە کردووە، دەڵێت: "وێنەکان ئەوە نیشاندەدەن کە یەکێک لە کێشە گەورەکانی نەوەی نوێ، بوونی جیاوازی زۆرە لە رووی شێوازی ژیان و دەوڵەمەندییەوە".
ئەو وێنەگرە دەشڵێت: "ئەمە تەنها لەم سێ وڵاتە راستنییە کە ئێمە بەنموونە وەرمانگرتوون بەڵکو لە سەرانسەری جیهان ئەم دیاردەیە بوونی هەیە".
وێنەگەران هەر سێ وڵاتانی هیندستان، مەکسیک و باشووری ئەفریقایان بە نموونە وەرگرتووە.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
سەرچاوە: بی بی سی
H.J