"تره‌مپ منداڵێكی ناشه‌رعی هه‌یه"
به‌ڵگه‌نامه‌كان كه‌وتوونه‌ته ده‌ست كه‌ناڵی سی ئێن ئێن
K24 - هه‌ولێر:
كێشه یه‌خه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رنادات و له كاتێكدا به‌هۆی شایه‌تی پارێزه‌ره‌كه‌ی "مایكل كۆهن" قسه و باس له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی ده‌كرێت و ده‌ڵێن یاسای هه‌ڵبژاردنی پێشێلكردووه، ئێستا پاسه‌وانێكی تاوه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ سوپرایزێكی نوێی بۆ ملیاردیره پیره‌كه هه‌یه و ده‌ڵیت: "سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا منداڵێكی ناشه‌رعی هه‌یه".
تۆڕی CNNـی ئه‌مه‌ریكی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25/8/2018 كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن: "بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و نهێنییه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كه‌ی تره‌مپ كراوه به‌ناوی "دینۆ ساجودین" بۆ ئه‌وه‌ی نهێنی په‌یوه‌ندییه ناشه‌رعییه‌كه‌ی تره‌مپ و خزمهتگوزارهكهی پێشووی ماڵه‌كه‌ی بشارێته‌وه كه منداڵی لێ بووه.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2015 واژوو كراوه‌و كۆمپانیای " American Media, Inc" به ته‌نها مافی ئه‌و چیرۆكه‌ی ساجودینی وه‌رگرتووه. هه‌ر چه‌نده ورده‌كاری ئه‌و چیرۆكه‌ی تێدا نییه، به‌ڵام ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی تێدایه "سه‌رچاوه‌یه‌ك زانیاری له‌باره‌ی منداڵه ناشه‌رعییه‌كه‌ی تره‌مپ" ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
مارك هێڵد، پارێزه‌ری دینۆ ساجودین پاسه‌وانی پێشووی تاوه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ ئه‌نجامدانی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای American Media, Inc راسپێردراوه كه هیچ شتێك له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه نه‌ڵێت. به‌گوێره‌ی ئه‌و ریككه‌وتنه ئه‌گه‌ر كۆمپانیاكه‌یش ئه‌و چیرۆكه بڵاوبكاته‌وه ده‌بێت 30 هه‌زار دۆلار بداته ساجودین.
هێڵد ده‌ڵێت: "ئێستا ساجودین ده‌توانێت قسه بكات پاش ئه‌وه‌ی به‌م دوواییانه ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كۆتایی پێهێنا كه به كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی ده‌به‌سته‌وه كه خاوه‌نه‌كه‌ی "دایڤید بیكه‌ر"ـه
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سی ئێن ئێن، پێده‌چێت په‌ڕی سێیه‌می ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌موار كرابێت و ئه‌وه خراوه‌ته روو كه پاسه‌وانی پێشووی تاوه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ له ماوه‌ی 5 رۆژدا 30 هه‌زار دۆلاره‌كه‌ی پێده‌گات، له به‌رامبه‌ریشدا ده‌بێت ساجودین بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلار بداته كۆمپانیاكه، ئه‌گه‌ر بێت‌و پێچه‌وانه‌ی ده‌قی رێككه‌وتنه‌كه بجوڵێته‌وه.
ساجودین ته‌مه‌نی 46 ساڵانه و پاسه‌وانی یه‌كێك له موڵكه‌كانی تره‌مپ بووه له مانهاتن تا پاش هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساڵی 2016. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه، چیرۆكه‌كه‌ی ساجودین له مانگی نیسان/ ئه‌پرێلی رابردوو تیشكی خراوه‌ته سه‌ر پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌ڵگه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان پاسه‌وانه پێشووهكه و كۆمپانیای American Media, Inc یان ده‌ستكه‌وێ. هه‌ر چه‌نده تا ئێستا كۆشكی سپی هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌كردووه.