ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەکە ئاشکراکرا

زۆربەی قوربانییەکان لە شارۆچکەی تازەئابادن

K24 – هه‌ولێر:

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 شاری کرمانشانی رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 241 کەسی دیکەش برینداربوون.

بە گوێرەی هەوڵێکی ئاژانسی تاسنیام، بومەلەرزەکە کاتژمێر 2:43 خولەکی بەیانی رویداوە و زۆربەی قوربانییەکانیش سەر بە شارۆچکەی تازەئابادن.

جیا لە کرمانشان، بومەلەرزەکە لە ناوچەکانی ھەڵەبجە، دەربەندیخان، گەرمیان و سلێمانی و چەند ناوچەیەکی دیکەی ناوەڕاستی عێراق ھەستی پێکراوە.

لە تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.3 ناوەندی شاری کرمانشانی هەژاند و بەهۆیەوە 530 کەس گیانیان لەدەستداو هەزارانی دیکەش برینداربوون.

‌H.J