بۆ سێڵفی لەگەڵ گایەک ژیانی خستە مەترسییەوە

گاکە هێرشدەکاتە سەری و برینداری دەکات

K24 – هه‌ولێر:

لە فێستیڤاڵێکی کەلتووری ئیسپانیادا، ئاگر لە شاخی گاکان بەردەدەن و هاووڵاتیان بە دەوریدا کۆ دەبنەوە، کچێک بۆ گرتنی سێڵفییەک لەگەڵ ئەو گا شاخ ئاگرینە، لە مەرگ نزیکبوەوە.

کچەکە بۆ گرتنی وێنەکە دەچێتە ناو گۆڕەپانی گاکە، گاکەش لە کاتی بینینی راستەوخۆ هێرشدەکاتە سەری و برینداری دەکات.

بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، فێستیڤالەکە لە شارۆچکەیەکی رۆژهەڵاتی شاری ڤالێنسیا لە ئیسپانیا ئەنجامدراوە و دوای بە دوای رووداوەکە کچەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

سەرەتا کچەکە تەندروستی ناجێگیربووە، بەڵام لە دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست ئێستا تەندروستی بەرەو باشتربوون دەچێت.

H.J