بەڤیدیۆ.. لە خولی رووسیا گۆڵێکی سەرنجڕاکێش و مێژوویی تۆمارکرا

لە ناوەڕاستی یاریگەوە بەرگریکارێک لاسایی داڤید بێکهام دەکاتەوە

لە خولی رووسیا بەرگریکارێک گۆڵێکی داڤید بێکهام ئاسا تۆمار دەکات و لە ناوەڕاستی یاریگەوە گۆڵێکی سەرنجڕاکێش دەکات.

لە دێربی مۆسکۆ لە خولی نایابی رووسیا لە یاریی نێوان دینامۆ مۆسکۆ و سپارتاک مۆسکۆ، لە خولەکی 82 ڤلادیمێر ریکۆڤ لە ناوەڕاستی یاریگەوە گۆڵێکی تۆمارکرد، کە بە یەکێک لە جوانترین گۆڵەکانی ئەم وەرزەی خولی رووسیا و ئەوروپا دادەنرێت، بەڵام ئەو گۆڵە دادی دینامۆ مۆسکۆی نەدا و 2-1 دۆڕا، چونکە پێش ئەوە گۆڵە سپارتاک مۆسکۆ دوو گۆڵی تۆمارکردبوو.