"بارسێلۆنا به خێرایی به 250 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌ڵاح هاته سه‌رهێڵ"
به‌رپرسانی بارسێلۆنا ده‌یانه‌وێت له ئێستاوه سه‌ڵاح بكه‌نه جێنشینی مێسی
ده‌زگه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا كه به‌رده‌وام ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها بۆ گواستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح چۆته سه‌رهێڵ.
رۆژنامه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌رپرسانی بارسێلۆنا كۆبوونه‌ته‌وه و له ئێستاوه ده‌یانه‌وێت جێنشینی لیۆنێل مێسی ده‌ستنیشان بكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌ن خه‌زینه‌ی خۆیان بۆ گواستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح به‌تاڵ بكه‌ن.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، به‌رپرسانی بارسێلۆنا ده‌یانه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی زستانه هاوشێوه‌ی كۆتینهۆ هیچ بیانوویه‌ك بۆ لیڤه‌رپوول نه‌هێڵنه‌وه به گرێبه‌ستێكی گه‌وره كه به‌هایه‌كه‌ی ده‌گاته 250 ملیۆن یۆرۆ محه‌مه‌د سه‌ڵاح به‌ره‌و بارسێلۆنا بگوازنه‌وه.
سه‌ڵاحی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی بازلی سویسراوه خۆی به یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا ناساند، له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2014 روویكرده چێڵسی، به‌ڵام ئه‌م یانه‌یه نه‌یتوانی سوود له گه‌وهه‌ره میسرییه‌كه وه‌ربگرێت و دووجار به شێوه‌ی خواستن به یانه‌كانی فیۆرێنتینا و رۆمای فرۆشت، پاشان له هاوینی 2017 به گرێبه‌ستێكی 35 ملیۆن یۆرۆ بۆ لیڤه‌رپوول گواسترایه‌وه.
سه‌ڵاح له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول 54 یاری كردووه و 45 گۆڵی تۆمار كردووه و 18 ئایسیتی هه‌یه.