چوار گۆڕانكاری له چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه كراوه
سه‌رجه‌م گۆڕانكارییه‌كانیش زۆرینه‌ی هه‌وادارانی وه‌رزشی دڵخۆش كردووه
خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی وه‌رزی 2018 ـ 2019 به زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاری به‌ڕێوه ده‌چێت، جیاواز له پێشوو ده‌رفه‌تێكی زیاتر به یاریزانان ده‌دات كه به‌شداریی له چامپیۆنزلیگ بكه‌ن و ده‌رفه‌تی بینینی یارییه‌كانیش زیاتر بۆ بینه‌ر و هه‌وادارانی وه‌رزشی ده‌ره‌خسێنێت.
شه‌وی پێنجشه‌ممه كاتژمێر 8:00ـی شه‌و به كاتی هه‌ولێر تیروپشكی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ له مۆناكۆ راده‌كێشرێت، راسته‌وخۆ باشترین یاریزانی ئه‌ورووپاش ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
دیارترین گۆرانكارییه‌كان كه له چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه روویداوه
ـ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا بۆ یه‌كه‌مجار بڕیاریدا ئه‌و یاریزانانه‌ی له گواستنه‌وه‌ی زستانه رووده‌كه‌نه یانه‌یه‌كی تر، ده‌توانن به‌شداریی له چامپیۆنزلیگ بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له هه‌مان وه‌رز له هه‌مان پاڵه‌وانێتی و به‌درێسی یانه‌یه‌كی دیكه‌ی جیاواز به‌شدارییان كرد بێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو وه‌رزی رابردوو فلیپی كۆتینهۆ كاتێك له لیڤه‌رپووله‌وه بۆ بارسێلۆنا گواسترایه‌وه نه‌یتوانی به‌شداریی له چامپیۆنزلیگ بكات، ئه‌وكات ئه‌م بڕیار كاری پێ نه‌ده‌كرا.
ـ كاتی یارییه‌كان گۆرانكاری به‌سه‌ردا هات و له 2 كاتی جیاواز به‌ڕێوه ده‌چن، پێشتر سه‌رجه‌م یارییه‌كان له كاتژمێر 9:45 خوله‌كی به‌ڕێوه ده‌چوون، به‌ڵام بۆ ئه‌م وه‌رزه یارییه‌كان له 2 كاتی جیاواز ده‌كرێن.
ـ بۆ یه‌كه‌مجار له‌م وه‌رزه بڕیاردرا له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ ئیش به سیسته‌می ڤار بكرێت، ئه‌مه‌ش فشار له‌سه‌ر ناوبژیوانان كه‌م ده‌كاته‌وه.
ـ له دوای وه‌رزی 2009 ـ 2010 بۆ یه‌كه‌مجار 4 یانه‌ی ئیتاڵیا به‌شداریی له چامپیۆنزلیگ ده‌كه‌ن، كه پێكهاتوون له (یوڤێنتۆس، رۆما، ناپۆلی و ئینته‌ر میلان).