كورد به دوو هاوپه‌یمانێتی جیاواز ده‌چێته به‌غدا
پارتی سووره له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ چوار لایه‌نه ناڕازییه‌كه
K24- هه‌ولێر:
بۆ ڕاگەیاندنی گەورەترین کوتلە هیچ لایەنێکی عێراقی نەگەیشتوونەتە بریاری کۆتايی. کوردیش رەتی دەکاتەوە چووبێتە لای هیچ کام لە هاوپەیمانیيە عێراقیەکان، لایەنە نارازیەکانیش هەوڵ دەدەن بە یەک لیست بچنە بەغدا و ئامادەی رێککەوتنیش نابن. پارتیش سورە لەسەر کۆبوونەوەی لەگەڵ چوار لایەنە نارازیەکە.
له‌كاتێكدا گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق چڕ بوونەتەوە, به‌ڵام كورد چاوه‌ڕێ ده‌كات کام لایەنى عيراقي مەرجەکانی جێبەجێ بکات هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كورد به دوو هاوپه‌یمانی جیاواز بچێته به‌غدا، چونكه ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه چوار لایەنە نارازیەکە به‌نیازن بە 11 کورسیەوە هاوپەیمانیەتيێک بۆ چوونە بەغدا پێكبهێنن, له‌كاتێكیشدا ئه‌و لایه‌نانه تائێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته دوا بڕیار له‌مباره‌یه‌وه، عوسمان كاروانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی ئاشكرایكرد، به‌مه‌رج ده‌چنه ناو گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی.

هاوكات پارتی و یه‌كێتی كه زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی كوردستانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه, ده‌مێكه هاوپه‌یمانێتی خۆیان راگه‌یاندووه, ئه‌و دوو حیزبه بەرنامەی هاوبەشیان ئامادەیە و هەوڵ دەدەن کورد بە یەک لیست بچێتە بەغدا. پارتی هەوڵەکانی بۆئه‌وه چڕ کردووەتەوە تاوه‌كو کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە نارازیەکان ئه‌نجام بدات و رەتیشی دەکاتەوە کورد چوبێتە نێو هیچ هاوپەیمانیەتێکەوە بۆ راگەیاندنی گەورەترین کوتلە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌ردوو جەمسەری شیعە لەسەر رازیكردنی كورد بۆ چوونە نێو ھاوپەیمانێتییەكەیان له‌پێشبڕكێیه‌كی به‌هێزدان، بەلام تا ئێستا كورد خۆی یەكلایی نەكردووەتەوە. راوێژکارێکی یاسایی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانيش دەڵێت، پێویستە کورد بێ وەرگرتنی گەرەنتی تەواو نەچێتە ناو حکومەتی نوێی عێراق، پسپۆرێكی یاسایش بە پێویستی دەزانێت کورد لەم شەڕەی ئێستای نێو ماڵی شیعەدا، بێ لایەن بێت.
H.B