تەرمی گەنجێك لە رووباری شانەدەر دۆزرایەوە
لەگەڵ خێزانەكەی چووە گەشت و سەیران تەرمەكەی ھاتەوە ماڵ
K24 - سۆران
ئەمڕۆ تەرمی گەنجێك لە رووباری گوندی شانەدەری سنووری قەزای مێرگەسۆر دۆزرایەوە.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئشكرای كرد: "ئەمڕۆ 27/8/2018، تەرمی ھاووڵاتییەك بەناوی ئیبراھیم بێستون رەشید، تەمەن 17 ساڵ لە رووباری گوندی شانەدەری سەر بە قەزای مێرگەسۆر دۆزرایەوە".
لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "ئەو ھاووڵاتییە دانیشتووی شاری ھەولێرە و قوتابییە، لەگەڵ خێزانەكەی بۆ گەشتو سەیران سەردانی سنووری قەزای مێرگەسۆری كردووە و لە رووباری شانەدەر خنكاوە".
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئەوەشی روونكردووەتەوە: "بە بڕیاری دادوەری دادگای بەرایی مێرگەسۆر تەرمی ئەو ھاووڵاتییە رەوانەی پزیسكی دادی ھەولێر كراوە".
ھ.م
