"جه‌نگێكی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه"
"زۆری نه‌ماوه رووبدات"
K24 - هه‌ولێر:
دوو شاره‌زای سه‌ربازیی كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ری سوپای ئیسرائیله پێشبینی ده‌كه‌ن جه‌نگێكی گه‌وره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌ڵبگیرسێت و لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و جه‌نگه‌ش ئیسرائیل و ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی ده‌بن.
نداف بین حوور، ئه‌فسه‌ری سوپای ئیسرائیل و مایكل ئایزنشتات، شاره‌زای كاروباری سه‌ربازی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه "زیادبوونی گرژییه‌كانی سنووری باكووری ئیسرائیل، مه‌ترسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا یان ئیسرائیل و ئێرانی له سووریا درووستكردووه".
ئه‌و دوو شاره‌زا سه‌ربازییه پێیانوایه، حزبوڵلا و سووریا به هاوكاریی ئێران ده‌یانه‌و‌ێت مووشه‌كی زیره‌ك له سووریا و لوبنان درووست بكه‌ن تا بتوانن ژێرخانی ژیاریی ئیسرائیل بكه‌نه ئامانج و ژیان له‌و وڵاته‌دا ئه‌سته‌م بكه‌ن و ئێران ده‌یه‌وێت سووریا بكاته خاڵی ده‌ستپێكردنی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی دژی ئیسرائیل و خۆده‌رخستنی وه‌ك لایه‌نێكی به‌هێز له ناوچه‌كه‌دا".
له راپۆرته‌كه ئاماژه بوه‌شكراوه له ساڵی 2013 وه تا ئێستا ئیسرائیل 130 جار له سووریا بۆمبابارانی ئه‌و كاروانانه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كردووه كه بۆ حزبوڵلا نێردراون. له ساڵی 2017 ئه‌و بۆردوومانانه زیادیان كردووه‌و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی ئێرانیشی له سووریا گرتووه‌ته‌وه".
ئه‌و دوو شاره‌زا سه‌ربازییه هۆشداریی ده‌ده‌ن كه توانای هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ له به‌ره جۆراوجۆره‌كان و شوێنه دووره‌كانیش هه‌یه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر زه‌وی و له ئاسمان و ده‌ریایشه‌وه، یان له بواری زانیاری و له بازنه‌ی كۆنترۆڵكردن و ئیداره‌دانی شه‌ڕ له‌سه‌ر ئینته‌رنێت له‌لایه‌ن چه‌كارانی حزبوڵلا و ئێران و سووریا و عێراق و ئه‌فغانستان و پاكستان تا ده‌گاته یه‌مه‌ن".
له راپۆرته‌كه‌دا هۆكار و ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵگیرساندنی ئه‌و جه‌نكه باسكراوه‌و ئه‌و دوو شاره‌زایه ده‌ڵێن، له‌وانه‌یه شه‌ڕه‌كه به‌هۆی گرژییه‌كی دیاریكراو له گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوێكی ئێرانی بێت دژی ئیسرائیل له سووریا. یان به‌هۆی بۆردوومانێكی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان یان سووریا له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆ نموونه دژ به (دامه‌زراوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌ك).
له‌وانه‌یشه به‌هۆی بۆمبابارانكردنی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا یان ئیسرائیل ئه‌و جه‌نگه هه‌ڵبگیرسێت.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه جه‌نگ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هۆی ململانێیه‌ك له وڵاتانی كه‌نداوه‌وه هه‌ڵگیرسێت، به‌ڵام بگاته سنووره‌كانی ئیسرائیل.
ئه‌و دوو شاره‌زایه بۆ پێشبینییه‌كانیان چه‌ند سیناریۆیه‌كیان له به‌رچاو گرتووه‌و ده‌ڵێن: "پێشبینی ده‌كه‌ین جه‌نگێكی له‌و شێوه‌یه ساڵی 2019 له نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا هه‌ڵبگیرسێ و ئێرانییه‌كان و چه‌كداره بیانییه‌كانیش به‌شداریی تێدا بكه‌ن".
سیناریۆی دووه‌م، هه‌ڵگیرسانی جه‌نگه له‌سه‌ر خاكی سووریا له نێوان هێزه‌كانی ئیسرائیل و هێزه‌كانی ئێران و چه‌كدارانی سه‌ر به تاران‌دا و له‌وانه‌یشه له‌گه‌ڵ سوپای سووریشدا بێت.
سیناریۆی سێیه‌م، جه‌نگ له دوو به‌ره‌وه هه‌ڵده‌گیرسێ، له لوبنان و سووریا له‌نێوان هێزه‌كانی ئیسرائیل و ئێران و چه‌كدارانی سه‌ر به تاران.
سیناریۆی چواره‌م، هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی هه‌رێمایه‌تییه، به‌ڵام ئه‌م سیناریۆیان به لاواز ناوبردووه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه سعوودییه و ئیماراتیش بگرێته‌وه.