بارسێلۆنا له لایه‌ن یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت
"به‌شێوه‌یه‌كی نادروست و نایاسایی هه‌وڵی رازیكردنی ئه‌ستێره‌یه‌كی داوه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆیدا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان له فیفا سكاڵای له‌سه‌ر بارسێلۆنا تۆمار كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه هه‌وڵی رازیكردن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌دریان رابیۆی داوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه پاریسییه‌كه زۆر توڕه‌بوونه له هاتنی ئیریك ئه‌بیدال و سیگوێرا كه وه‌ك دوو نوێنه‌ری بارسێلۆنا بۆ رازیكردنی ئه‌دریان رابیۆ گه‌شتی پاریس‌یان كردووه و په‌یوه‌ندیان به‌وه یاریزانه كردووه و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانیشی قسه‌یان كردووه.
سه‌رچاوه‌كه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه دوای ئه‌وه‌ی پاریس سانجێرمان له هاوینی رابردوو نێیماری له بارسێلۆنا ڕفاند په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوویانه‌یه به‌ره‌و ئاڵۆزبوون رۆیشتووه.
رۆژنامه‌ی سپۆرت، جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه به‌رپرسانی بارسێلۆنا ده‌یانه‌وێت وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له دژی یانه‌ی پاریس سانجێرمان سكاڵایه‌كی هاوشێوه‌ی یانه پاریسییه‌كه له فیفا له دژی سانجێرمان تۆمار بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی په‌یوه‌ندییان به ئیڤان راكیتیچ كردووه.