مێسی به خێرایی پلانێكی بۆ به‌هێزبوونی یانه‌كه‌ی داڕشتووه
ئه‌م پلانه‌ی مێسی، ڤاڵڤێردی دڵخۆش كردووه
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، لیۆنێل مێسی سبه‌ی سێشه‌ممه سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی بارسێلۆنا له ئێواره خوانێك كۆ ده‌كاته‌وه، مه‌به‌ستیش له‌و خڕبوونه‌وه‌ی یاریزانان بۆ بڕیاریدانان و پێداگیری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نازناوه‌كانه.
رۆژنامه‌ی سپۆرت له چاپی ئه‌مڕۆ نووسیویه‌تی: مێسی بانگهێشتی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی كردووه بۆ ئێواره خوانێك، له‌و دانیشتنه ڤاڵڤێردی به‌شداری ناكات و جگه له یاریزانه‌كان هیچ كه‌سێكی تر بۆی نییه له‌و ئێواره خوانه ئاماده بێت.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه مێسی وه‌ك یه‌كه‌مین كاری وه‌ك كاپتنی یه‌كه‌می بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت به‌ڵێن له یاریزانه‌كان وه‌ربگرێت كه ئه‌م وه‌رزه به‌شێوه‌یه‌كی باش خۆیان بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كان ئاماده بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ماركا نووسیویه‌تی: له‌م دانیشتنه‌دا یاریزانانی بارسێلۆنا ماڵئاوایی له رافینها و پاكۆ ئالكاسێر ده‌كه‌ن كه پێش داخرانی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان به‌ره‌و یانه‌كانی ریال بێتیس و بۆندزلیگا ده‌ڕۆن.
