نێیمار گه‌ڕایه‌وه و بارسێلۆنا و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ مێسی و سوارێز ئه‌نجام دا
گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار یاریزانان و میدیاكانی سه‌رسام كرد
نێیمار دا سیلڤا ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا و به‌شێوه‌یه‌كی سووپرایز خۆی گه‌یانده نێو مه‌شقه‌كانی یاریزانانی بارسێلۆنا و له نزیكه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ مێسی و سوارێز دانیشتنێكی ئه‌نجام دا.
له‌وكاته‌ی یاریزانانی بارسێلۆنا ئاماده‌كارییان بۆ گه‌ڕی داهاتووی لالیگا ده‌كرد، به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو نێیمار هاوشانی كوڕه‌كه‌ی چووه شوێنی كه‌مپ و مه‌شقی بارسێلۆنا و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی یاریزانه‌كان وێنه‌ی بیره‌وه‌ریان گرت.
به گوێره‌ی پێگه‌ی سپۆرت، نێیمار به‌جیا له‌گه‌ڵ مێسی و سوارێز دانیشتووه و چه‌ند پرسێكی تایبه‌تیان له نێوان خۆیاندا تاوتوێ كردووه و هێشتا میدیاكان نه‌یتوانیوه زانیارییه‌ك له نێو گفتووگۆیه‌كانی نێوان ئه‌م 3 هاوڕێیه ده‌ستبخه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی روون كردۆته‌وه، كه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ كه‌ته‌لۆنیا به مه‌به‌ستی پرۆژه و ریكلامێكی بازرگانی بووه، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه هاتنی بۆ بارسێلۆنا مه‌به‌ستێكی دیكه‌شی له‌پشت بووه كه هێشتا روون نه‌بۆته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، نێیمار له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌زگه‌یه‌كی راگه‌یاندنی كه‌ته‌لۆنیا كردووه و رایگه‌یاندووه كه هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی ئه‌دریان رابیۆ به بارسێلۆنا نییه.
نێیمار ئه‌وه‌شی گوتووه، جارێ بیر له رۆیشتن له پاریس سانجێرمان ناكاته‌وه و ناشزانێت له داهاتوو چی رووده‌دات.
.jpg)
