لايه‌نه كوردييه‌كان دابه‌شى سه‌ر دوو به‌ره ده‌بن
پارتى و يه‌كێتى پێش لايه‌نه‌كانى ديكه روانگه‌ى خۆيان بۆ چوونه به‌غدا يهكخستووه
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، شاندێكى بۆ سه‌ردانى لايه‌نه ناڕازييه‌كان پێكهێنا و له ده‌ستپێكى كاره‌كانى ئه‌و شانده‌ش، ئه‌مڕۆ سه‌ردانى مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانيان كرد.
لايه‌نه كوردييه‌كان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستاندا، كه بڕياره رۆژى 30ى ئهيلوولى داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت و پرسى چوون بۆ به‌غدا دابه‌شى سه‌ر دوو به‌ره بوونه.
هه‌ريه‌ك له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، هاوپه‌يمانى بۆ ديموكراتى و دادپه‌روه‌رى، كۆمه‌ڵى ئيسلامى، يه‌كگرتووى ئيسلامى ناڕازين له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى گشتيى 12ى ئايارى په‌رله‌مانى عێراق و لايه‌نه براوه‌كانى هه‌رێم به ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى رێكخراو تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
پارتى و يه‌كێتى پێش لايه‌نه‌كانى ديكه روانگه‌ى خۆيان بۆ چوونه به‌غدا يهكخستووه و پرۆژه‌يه‌كى هاوبهشيان گه‌ڵاڵه كردووه.
له ئاستى ناوخۆدا هه‌ندێك لايه‌نى كورديى داواى دواخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌ن و به‌شێكيش له لايه‌نه‌كان دژى دواخستنى پرۆسه‌كه‌ن.
ئ.ر