به وێنه.. شاندێكى يه‌كێتى له گردى زه‌رگه‌ته له‌گه‌ڵ رێكخه‌رى گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌دان
پێشتر گۆڕان ره‌تيده‌كرده‌وه پێشوازى له هيچ شاندێكى يه‌كێتى بكات
K24 – سلێمانى:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، شاندێكى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان به سه‌رۆكايه‌تى بافڵ تاڵه‌بانى گه‌يشتنه گردى زه‌رگه‌ته، كه مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه و له‌گه‌ڵ رێكخه‌رى ئه‌و بزووتنه‌وه‌يه كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان24 له سلێمانى، ئه‌و سه‌ردانه به يه‌كه‌م سه‌ردانى له‌و جۆره‌ى به‌رپرسانى باڵاى يه‌كێتى هه‌ژمار ده‌كرێت بۆ لاى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان.
پێشتر گۆڕان ره‌تيده‌كرده‌وه پێشوازى له هيچ شاندێكى يه‌كێتى بكات.
گرژييه‌كانى نێوان گۆڕان و يه‌كێتى دواى ئه‌وه هاتنه ئاراوه، كه فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى يه‌كێتى، جه‌عفه‌ر مسته‌فا، دواى راگه‌ياندنى ئه‌نجامى به‌رايى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئايارى رابردوو، ته‌قه‌ى له باره‌گاى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و گڵكۆى نه‌وشيروان مسته‌فا رێكخه‌رى كۆچكردووى بزووتنه‌وه‌كه كردبوو و به‌و هۆيه‌وه گۆڕان و يه‌كێتى په‌يوه‌ندييه‌كانيان گرژى زياتريان تێكه‌وت.


