یانه‌ی هه‌ولێر بۆ خولی نایابی عێراق راهێنه‌رێكی نوێی ده‌ستنیشان كرد
به وێنه... له نێوان 4 راهێنه‌ری به‌ربژێر، یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كێكیان هه‌ڵبژارد
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه یانه‌ی هه‌ولێر به فه‌رمی له‌گه‌ڵ عیماد عودی راهێنه‌ری عه‌ره‌بی عێراقی گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
یانه‌ی هه‌ولێر له نێوان چه‌ندان راهێنه‌ری به‌ربژێر كه پێكهاتووبن (رادان، موزه‌فه‌ر جه‌بار و نازم شاكر و عیماد عوده‌ی)، دواجار به كۆی ده‌نگ بڕیاریاندا عیماد عوده‌ی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كانی زاخۆ، مینا و سناعه بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق بكه‌نه راهێنه‌ر كه بڕیاره له 14/9ـی ئه‌مساڵ ده‌ستپێبكات.
