يه‌كێتى و هاوپه‌يمانى بۆ ديموكراسى جه‌خت له‌سه‌ر گرنگى يه‌كڕيزى لايه‌نه كوردييه‌كان ده‌كه‌نه‌وه
شاندێکی یەکێتی به‌جیا سەردانی هه‌ر یه‌كه له بزووتنەوەی گۆڕان و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری کرد
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاندێکی یەکێتی نيشتيمانى كوردستان به‌جیا سەردانی هه‌ر یه‌كه له بزووتنەوەی گۆڕان و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری کرد.
ئه‌و سه‌ردانه به يه‌كه‌م سه‌ردانى له‌و جۆره‌ى به‌رپرسانى باڵاى يه‌كێتى هه‌ژمار ده‌كرێت بۆ لاى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دواى ئه‌وه‌ى گۆڕان ره‌تيده‌كرده‌وه پێشوازى له هيچ شاندێكى يه‌كێتى بكات.
گرژييه‌كانى نێوان گۆڕان و يه‌كێتى دواى ئه‌وه هاتنه ئاراوه، كه فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى يه‌كێتى، جه‌عفه‌ر مسته‌فا، دواى راگه‌ياندنى ئه‌نجامى به‌رايى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئايارى رابردوو، ته‌قه‌ى له باره‌گاى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و گڵكۆى نه‌وشيروان مسته‌فا رێكخه‌رى كۆچكردووى بزووتنه‌وه‌كه كردبوو و به‌و هۆيه‌وه گۆڕان و يه‌كێتى په‌يوه‌ندييه‌كانيان گرژى زياتريان تێكه‌وت.
دواى سه‌ردانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، شانده‌كه‌ى يه‌كێتى سه‌ردانى هاوپه‌يمانى بۆ ديموكراتى و دادپه‌روه‌ريان كرد و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، پێویسته كورد بۆ چوونه به‌غدا و دانووستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه عێراقييه‌كان یه‌ك نه‌خشه رێگه‌ی هه‌بێت و به يه‌ك شاند سه‌ردانى به‌غدا بكات.
حاكم قادر حه‌مه‌جان دووپاتیشی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ پارتی پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شیان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت ئه‌و پڕۆژه‌یه ببێته پڕۆژه‌یه‌كی گشتگیر بۆ ته‌واوی لایه‌نه‌كان.
له به‌رامبه‌ريشدا، به‌رهه‌م ساڵح رايگه‌ياند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی داوای گفتوگۆیه‌كی نیشتمانیان كردووه.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر به‌هێزكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كان كرده‌وه و له باره‌ی به‌غداشه‌وه گووتی: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستێكی هاوسه‌نگی له باره‌ی به‌غدا هه‌بێت و جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی بكاته‌وه.