ئالۆنسۆ ده‌بێته راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید
له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ئالۆنسۆ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید وه‌رده‌گرێت
رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه چابی ئالۆنسۆ په‌یوه‌ندی به‌ده‌سته‌ی هونه‌ری یانه‌ی شایانه ده‌كات.
ماركا له چاپی ئه‌مڕۆیدا نووسیویه‌تی: ئالۆنسۆ ئه‌ركی مه‌شق و راهێنه‌رایه‌تی تیپی خوار ته‌مه‌ن 14 ساڵی یانه‌ی ریال مه‌ردید وه‌رده‌گرێت كه به Infantil Aـی ناسراوه.
ئالۆنسۆی ته‌مه‌ن 36 ساڵ، پێشتر وه‌ك یاریزان به 34 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه روویكرده ریال مه‌درید، ماوه‌ی پێنج وه‌رزی له یانه‌ی شایانه به‌سه‌ر برد و بۆ یانه‌ی بایرن میونشن گواسترایه‌وه و هه‌ر له یانه باڤارییه‌كه له هاوینی 2007 به‌یه‌كجاری بڕیاری وازهێنانی له یاریكردن دا.
