مێسی ئه‌م وه‌رزه بۆته پادشای خوله به‌هێزه‌كانی ئه‌ورووپا
پێنج یاریزانی دیكه ململانێی مێسی ده‌كه‌ن
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا له دوو یاری ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی لالیگا بۆته پادشای بڕینی یاریزانان، تاكه یاریزانه كه له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر پێنج خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا زۆرترین یاریزانی بڕیوه، له به‌رامبه‌ردا 5 یاریزانی دیكه‌ش ململانێی ده‌كه‌ن.
مێسی له یه‌كه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس سه‌ركردایه‌تی بردنه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی كرد و 5 جار بڕینی به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدا.
له دووه‌مین یاری بارسێلۆنا، مێسی 5 بڕینی دیكه‌ی سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامدا، به‌مه‌ش به 10 بڕین بووه یه‌كه‌مین یاریزان له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كانی ئه‌ورووپا كه بتوانێت له 2 یاری 10 بڕین به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام بدات، به‌مه‌ش به رێژه‌ی 5 بڕین له هه‌ر یارییه‌ك پێشه‌نگی خوله‌كانی ئه‌ورووپای گرتووه.
له پله‌ی دووه‌می بڕینی یاریزانان، ماكسیمین ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی نیسی فره‌نسا دێت كه له 3 یاری 13 بڕینی كردووه، به‌مه‌ش رێژه‌ی 4.3 بڕین له هه‌ر یارییه‌ك.
له پله‌ی دووه‌م، فێرلاند مێندی یاریزانی یانه‌ی لیۆن دێت كه 12 بڕینی له یاری به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاندووه، به‌مه‌ش ده‌گاته رێژه‌ی 4 بڕین له هه‌ر یارییه‌ك.
له پله‌ی سێیه‌م ماركۆس تورام یاریزانی لاوی 21 ساڵ دێت، له دوای ئه‌ویش كلیان مباپێ دێت كه 8 بڕینی ئه‌نجام داوه، نێیمار دا سیلڤاش له 3 یاری، 8 بڕینی به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام داوه و پله‌ی پێنجه‌می گرتووه.