رۆحانی ویستی هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا بكات كه‌چی متمانه‌ی له‌ده‌ستدا
له‌كۆی 5 پرسیار ته‌نیا یه‌ك وه‌ڵامی رۆحانی متمانه‌ی په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌ستهێنا
K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران كه ئه‌مه‌ڕۆ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری په‌رله‌مانتاران له ئه‌نجوومه‌نی شوورای وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌بوو، به‌رگری له ئیداره‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی كرد، كه به‌م دواییانه ئێرانی دووچاری دۆخێكی نه‌خوازراوی ئابووری، دابه‌زینی به‌های تومه‌ن، هه‌ڵئاواسان و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری كردووه.
له وه‌ڵامه‌كانیدا رۆحانی به‌ڵێنیدا، تاران سشكست به‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌هێنێت كه له كۆشكی سپییه‌وه دژایه‌تی ئێران ده‌كه‌ن و به‌سه‌ر كۆسپه ئابوورییه‌كاندا زاڵ ده‌بێت. هه‌روه‌ك دووپاتیكرده‌وه، "رێگه ناده‌ین ئه‌مه‌ریكا به پیلانه‌كانی به‌سه‌رماندا سه‌ركه‌وێت و له‌داهاتووشدا كۆشكی سپی دڵخۆش نابێت".
له وه‌ڵامی پرسیارێكیش له‌باره‌ی قه‌یرانی ئابووری وڵاته‌كه‌ی، سه‌رۆك كۆماری ئێران گوتی: "به‌هۆی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا زۆرێك له هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی متمانه‌یان به ئاینده‌ی ئێران نه‌ماوه"، هه‌روه‌ها رۆحانی ئه‌و قه‌یرانه ئابووریه‌ی ئێستا باڵی به‌سه‌ر ئێران‌دا كێشاوه، به‌و سزایانه‌ی په‌یوه‌ست كرد، كه واشنتن به‌سه‌ر تارانیدا سه‌پاندووه و گوتی: "دابه‌زینی به‌های تومه‌ن هۆكاره‌كه‌ی ده‌ره‌كی، سیاسی و ده‌روونییه نه‌ك ئابووری ناوخۆیی".
سه‌رۆك كۆماری ئێران جه‌ختیشی كرده‌وه، كارێكی هه‌ڵه‌یه وا بیر بكرێته‌وه كه دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بێته سه‌ره‌تایێك بۆ درووستبوونی درز له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و په‌رله‌مان و دووپاتیكرده‌وه، له ئه‌نجامی وه‌ڵامه‌كانی بۆ پرسیاری په‌رله‌مانتاران له كۆتایی ئه‌م دانیشتنه‌دا ئه‌مه‌ریكا تووشی بێئومێدی ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رۆحانی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێنج پرسیاری په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌بوو، پرسیاره‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
- سه‌رنه‌كه‌وتنی كابینه‌ی روحانی له وه‌ستاندنی به‌قاچاغبردنی كاڵا و دراوی بیانی.
- به‌رده‌وامی سزاكان له‌سه‌ر مامه‌ڵه بانكییه‌كان له‌ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، وێڕای پابه‌ندبوونی ئێران به‌و رێككه‌وتنه.
- بێتوانایی له كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری له وڵات.
- ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا باڵی به‌سه‌ر ئێران‌دا كێشاوه.
- دابه‌زینێكی بێوێنه و مه‌ترسیداری به‌های تومه‌ن له‌چه‌ند مانگی رابردوودا.
هه‌رچه‌نده رۆحانی وه‌ڵامی ئه‌م 5 پرسیاره‌ی په‌رله‌مانتارانی دایه‌وه، به‌ڵام ته‌نیا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بووه جێگه‌ی متمانه‌ی په‌رله‌مانتاران، كه تایبه‌ت بوو به به‌رده‌وامی سزكانی سه‌ر مامه‌ڵه بانكییه‌كان له‌ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، رۆحانی له وه‌ڵامی 4 پرسیاره‌كه‌ی دیكه نه‌یتوانی متمانه به په‌رله‌مانتاران بكات.
به‌گوێره‌ی یاساكانی كۆماری ئیسلامی، ئه‌و چوار پرسیاره‌ی متمانه به وه‌ڵامه‌كانیان نه‌كراوه ره‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كرێن بۆئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، ئاخۆ رۆحانی له سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر به‌و ره‌هه‌ندانه‌ی پرسیاره‌كانی له‌باره‌یه‌وه ئاراسته كراوه سه‌رپێچی یاسای كردووه یاخۆد نا.
دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و دواتر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر كۆماری ئیسلامی، كه به هۆیه‌وه به‌های تومه‌نی ئێرانی گه‌یشته نزمترین ئاست، ئێستا كابینه‌كه‌ی رۆحانی رووبه‌ڕووی چه‌ندین ته‌حه‌دییاتی گه‌وره‌ی ئابووری بووه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه زۆرترین خۆپیشاندان له دژی ئه‌و قه‌یرانه ئابووریه شه‌قامه‌كانی ئێرانی گرتۆته‌وه كه ته‌نگی به‌و وڵاته هه‌ڵچنیوه.
H.B