لۆپیتیخی بهرامبهر جیرۆنا 5 سەرکێشی گهورهی كردووه
لۆپیتیخی لهو یارییه به ناراستهوخۆ ئهستێرهكانی ریال مهدریدی تۆقاندووه
ریال مهدرید له گەڕی دووەمی لالیگا لە هەرێمی کەتەلۆنیا یانەی جیڕۆنا میوانداریی ڕیال مەدریدی ئیسپانیای کرد و تێیدا ڕیال مەدرید بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی تۆمارکرد .
گێمی یەکەم خاوەن ماڵ باشتر دەبینران، یانه كهتهلۆنیاییهكه هەر زوو پەرتەوازەیی لۆس بلانکۆسیان قۆستەوە لەڕێگەی گارسیا گۆڵی پێشکەوتنیان تۆمارکرد، بەر لەکۆتایی هاتنی تایمی یەکەم ڕامۆس له رێگهی لێدانی پێناڵتی ئهنجامهكهی یهكسان كردهوه.
ئاستی ڕیال مەدرید لە گێمی دووەم چهندان لێكدانهوه و شرۆڤهی به دوای خۆیدا هێنا، زیرەکی لۆپیتیخی لەو گێمەدا درەوشایهوه و یاریزانەکانی هەرزوو باڵادەستی خۆیان سەلماند و 3 گۆڵی له سهریهكیان تۆمارکرد.
سەرنجتان ڕادەکێشم بۆ ئەو پێنج سەرکێشیەی لۆپیتیخی ئەنجامی داون .
1ـ بۆ سێیەم یاری لەسەریەک یەکێک لە باشترین ناوەڕاستکارەکانی جیهانی لەسەر کوورسی یەدەگ دانا .
ئهوهی ههموو لایهكی تووشی شۆك كرد، بۆ سێیهم یارییه لهسهریهك لۆپیتیخی وهك یاریزانێكی یهدهگ مامهڵهی لهگهڵ لوكا مۆدریچ كرد، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لوکا لە مۆندیال لەگەڵ هەڵبژاردەکەی ماندوو بووە و تا توانای جارانی بۆ دەگەڕێتەوە و ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە نایەوێ تووشی هیج دۆخێکی نەخوازراو ببێتەوە و یاریزانەکە لەپێکانی درێژ خایەن بپارێزێت وەکو یاریزانی زەخیرە مامەڵەی لەگەڵ دەکات .
2ـ یاریپێکردنی ناڤاس لە بڕی کۆرتوا
لۆپیتیخی ڕادەستی ئەو بیرکردنەوانە نەبووە کە یاریزانێک زیاتر ناسراو بێت و کۆمپانیای زۆرهەبن ڕێکلامی پێبکەن و پارەکی زۆری له پێناوی خەرج کرابێت، لەدیدی جۆلیندا ئەو یاریزانە کەڵکدارە کە ئاستی بەرز پێشکەش دەکات، لە ئێستەدا کایلۆر ناڤاس لە بەرزترین ئاستیدایە و جێی متمانەی ڕاهێنەرە هەر بۆیەش کۆرتوای ناچاری کوورسی یەدەگ کردووە.
3ـ سەرەکیبوونی ناچۆ فێرناندێز !
ڤاران یەکێک لە 10 باشترین یاریزانەکانی جیهان ناوی لە پێکهاتەی سەرەکی نەبوو لەبری ئەو ناچۆ یاریکرد، ئەو ڕاهێنەرە 51 ساڵانە لەبەر دوو هۆ ئەو سەرکێشییەی کردووە .
ـ ڤاران لەگەڵ هەڵبژاردەکەی ماندوو بووە، کاتی دەوێ تاوەکو توانای جەستەیی خۆی بۆ بگەڕێتەوە .
ـ لە یاری جامی سوپەری ئەوروپی ڤاڕان بەئاستێکی ناچێگیر دەرکەوت ئەمەش هۆکارێک بوو تا وا لەو ڕاهێنەرە بکات بیخاتە سەر کوورسی یەدەگ .
4ـ ناردنی ڤینسیۆس جۆنیۆر بۆتیپی کاستیا !
لۆپیتیگێ ئەوهێرشبەرە لاوە بڕازیلییەی ناردە تیپی کاستیا تاوەکو ئەزموونی زیاتر وەرگرێت و لەکاتی پێویستدا لەتیپی یەکەم سوودی لێوەرگرێت، لەدەمێکدا جۆنیۆر بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لەفلامینگۆوە هاتە ڕیزەکانی مێرێنگێ .
5ـ گۆڕانکاریکردن بە مارسێلۆ
لە 3 یاری ڕابردوو ئەو بەرگریکارە بڕازیلییە بەئاستێکی یەکجار خراپ دەرکەوت، به ئاشكراش دهركهوت کاتێک مارسیلۆ گۆڕانکاری پێدەکرێت ڕیال مەدرید لەڕووی بەرگرییەوە بەهێزتر دەردەکەوێت، له یارییهكهی ریال مهدرید بهرامبهر جیرۆنا مارسێلۆ تا ئهوكاتهی له نێو یاریگه بوو خاڵی لاوازی بەرگری مێرێنگی بوو.
لۆپیتیخی بەم هەنگاوانە وردە وردە دەسەڵاتی خۆی بەسەر یانەکەدا دەچەسپێنێت و پەیامێکی بۆ یاریزانەکانی ناردووە کە هیچ یاریزانێک لەسەرووی یانەکە نییە، هەر یاریزانێک لەئاستی خۆی نەبێ کوورسی یەدەگ دەبێتە شوێنی .
