عه‌بادی هه‌واڵێك پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك میدیاكان بڵاویانكردبووه‌وه
سزاكانی سه‌ر ئێران كارنامه‌ی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌یه
K24- هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، له‌به‌ر رۆشنایی گه‌ڕانه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌كان بۆ سه‌ر ئێران، به‌مه‌به‌ستی لێكتێگه‌یشتن له‌باره‌ی مامه‌ڵه دارایه‌كانی نێوان به‌غدا و تاران، حكوومه‌تی عێراق به‌نیازه شاندێك ره‌وانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكات.
ئه‌م قسانه‌ی عه‌بادی له گوتاری هه‌فتانه‌یدا هاتوون و دووپاتیكرده‌وه، حكوومه‌تی عێراق پشتگیری سزای ئابووری بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێك ناكات، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، گرنگترین شت به‌لایانه‌وه پێگه‌ی ستراتیژی به‌غدایه له‌و پرسه‌دا.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه شاندێكی حكوومه‌تی عێراق به‌نیازه سه‌ردانی واشنتن بكات، بۆئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ندێ ئیمتیاز به عێراق بدات كه ملكه‌چی ته‌واوی سزاكانی سه‌ر ئێران نه‌بێت، ئه‌مه یه‌كه‌م لێدوانی به‌رپرسه عێراقییه‌كانه كه له‌مباره‌یه‌وه به‌ئاشكرا رابگه‌یه‌ندرێت.
پێشتریش له راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوكرایه‌وه، شاندێكی عێراقی به‌نیازه سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات و داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی واشنتن بكه‌ن، له چوارچێوه‌ی سزا سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر كۆماری ئیسلامی هه‌ندێ ئیمتیاز به‌عێراق بدرێن، كه به‌رده‌وام بێت له هه‌ندێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاران، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی ئابووری و دراوسێیه‌تی عێراق و ئێران به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
H.B