ڤیدیۆ.. كاتى سه‌ردانى شاندی پارتی و یه‌كێتی بۆ به‌غدا ئاشكرا ده‌كرێت

مه‌حموود محه‌مه‌د: كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی ئه‌نجامی باشی هه‌بوون

K24- هه‌ولێر:

دوای كۆبوونه‌وه‌ى نێوان هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، مه‌حمود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی رایگه‌یاند، رۆژی هه‌ینی داهاتوو پارتی و یه‌كێتی بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق به‌ شاندێكی هاوبه‌ش سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق كۆبوونه‌وه‌ و تاوتوێ ئه‌و ره‌هه‌ندانه‌یانكرد، كه‌ پێویسته‌ له‌كاتی به‌شداریكردنیان له‌ كابینه‌ی نوێی عێراق له‌به‌رچاو بگرن و, بڕیاریش له‌سه‌ر پێكهێنانی شاندێكی هاوبه‌شی هه‌ردوو حزبه‌كه‌ بۆ به‌غدا درا.

H.B