ھۆشداری لەبارەی دۆخی ئەمنی شنگال دەدرێت

"دەبێ ئەوانەی ھاوكاری داعشیان كردووە سزا بدرێن"

K24 - شنگال

حەیدەر شەشۆ، سەرۆكی پارتی دیموكراتی ئێزدی ھۆشداری لە خراپی رەوشی ئەمنی شنگال دەدات و دەڵێ، بەشێك لەوانەی لەگەڵ داعش كاریان كردووە و دژی ئێزدییەكان پشتی داعشیان گرتووە لەناوچەكەن و دەگەڕێنەوە شنگال.

گوتیشی: "گەڕانەوەی ئەو كەسانە بۆ ناوچەكە ئاڵۆزیی دروست دەكات و خەڵك قبوڵی ناكات".

حەیدەر شەشۆ، راشیگەیاند: "بڕیاری گەڕانەوەی خەڵكەكە لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە دراوە و ئێمەش داوامان كردووە ھەموو ئەو كەسانەی دەستیان لەگەڵ داعش تێكەڵكردوە و دەناسرێنەوە با سزا بدرێن".

ئاماژەی بەوەشدا: "ناتوانین بڵێین ھەموو ئەوانەی لەكاتی ھاتنی داعش لە شنگال مانەوە و دواتر رایانكردووە، سەر بە داعش بوونە، بەڵام زۆربەیان ھاوكاری داعشیان كردووە، ئێستاش حكوومەتی عێراق بڕیاری گەڕانەوەی ئەو كەسانەی داوە".

ئەوەشی خستەڕوو: "ھۆشداری دەدەینە خەڵك كە ئاگاداربن، بە گەڕانەوەی ئەو كەسانە بۆ شنگال دۆخەكە خراپتر دەبێت".

ھ.م