یه‌كێتی: عه‌بادی ناتوانێت بڕیار له‌سه‌ر كه‌ركووك بدا
"كه‌ركووك هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره"
K24- ھەولێر
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی عه‌بادی له‌سه‌ر كه‌ركووك رایگه‌یاند، كه‌ركووك هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره و ئه‌و هێزانه‌ی له كه‌ركووكیش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه و ته‌نیا بۆ دروستكردنی پشێوی له‌و شاره‌ن، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش ناتوانێت بڕیاری له‌سه‌ر بدات، به‌ڵكو ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌ده‌ستووری عێراقه‌وه هه‌یه.
گوته‌بێژی یه‌كێتی گوتی: "لەگەڵ پارتی بڕیارماندا لیژنەیەكمان پێكبێنین بۆ ئەوەی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك بە كردەیی بكرێت و بابەتی پارێزگار و بابەتەكانی دیكە یەكلایی بكرێنەوە".
گوتیشی: "كەركووك ھەڕەشەی لەسەرە نەك تەنھا بۆ كوردستانیان، بەڵكو بۆ عێراقیش، ئەو ھێزانەی لەوێن ئامادەكراون كە ئاڵۆزیی لەناو كەركووك دروست بكەن و پێچەوانەی دەستوور كاردەكەن".
ھ.م