تره‌مپ هۆشداری ده‌داته فه‌یسبووك و تویته‌ر و گووگڵ
هیچ كه‌سێك له تره‌مپ پارێزراو نییه
K24 - هه‌ولێر:
دۆنالد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، داوا له كۆمپانیا و خاوه‌نه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌كو "فه‌یسبووك، تویته‌ر و گووگڵ" ده‌كات، به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بكه‌ن و بێلایه‌نی سیاسی خۆیان بپارێزن.
دۆناڵد تره‌مپ، بۆ رۆژنامه‌وانان گوتی: "به بۆچوونی من ئه‌وه‌ی گووگڵ و هاوشێوه‌كانی ده‌یكه‌ن، به تێبینیكردن له‌وه‌ی له تویته‌ر و فه‌یسبووك رووده‌ده‌ن، ئاسایی نییه و ناكرێت به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان بكرێت".
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، تره‌مپ دووپاتیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه، گووگڵ، تویته‌ر و فه‌یسبووك، ده‌ست له بوارێكی هه‌ستیار و یه‌كجار مه‌ترسیدار وه‌رده‌ده‌ن و پێویسته وریا بن، چونكه "ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن"، بۆ توێژێكی زۆری هاووڵاتییان، كارێكی ئاسایی نییه.
پێشتریش تره‌مپ له كاركردنی گووگڵ رازی نه‌بووه و تۆمه‌تباری كردووه به‌وه‌ی یاری به ئه‌نجامه‌كانی گه‌ڕان ده‌كات و رایگه‌یاندووه، زۆربه‌ی ئه‌و به‌سته‌ر "لینكانه‌ی" ده‌یانخاته به‌ر ده‌ست به‌كارهێنه‌ران، دژی سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپن و ئه‌وانه‌ی پشتگیری ئه‌و ده‌كه‌ن و پاڵپشتی كۆمارییه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌یانشارێته‌وه.
هه‌روه‌ها تره‌مپ، تۆمه‌تی "كپكردنی ده‌نگی پارێزگاره‌كان"یش داوه‌ته پاڵ كۆمپانیاكه، به‌ڵام لای خۆیه‌وه گووگڵ ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ریزبه‌ندی گه‌ڕان و به‌رده‌ستكردنی به‌سته‌ر "لینكه‌كان" په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ته‌وه نییه.
ا. م