كۆمەڵی ئیسلامی: لەگەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنین لە كاتی دیاریكراودا
"بۆ چۆنیەتی بەشداریكردن لە حكوومەتی عێراق بڕیاری یەكلاكەرەوەمان نەداوە"
K24 - ھەولێر
عەبدولستار مەجید، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرەڕای تێبینییەکانمان لەسەر تۆماری دەنگدەران، بەڵام پێمانوایە هەڵبژاردن مافێکی خەڵکی کوردستانە، بۆیەش لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنین لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا.
سەبارەت بە بەشداریکردن لە حکوومەتی داهاتووی عێراق عەبدولستار مەجید گوتی: "هەرچوار لایەنە "ناڕازییەكە"، تاوەکو ئێستا بڕیارێکی یەکلاکەرەوەمان لەبارەی شێوازی بەشداریکردنمان لە حکوومەتی داهاتووی عێراق نەداوە، کە ئایا لەگەڵ یەکێتی و پارتی بەشداردەبین یاخود بە تەنیا".
ئەمە لەكاتێكدایە كە دەنگۆی ئەوە ھەیە ژمارەیەك لایەنی سیاسی داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیان كردووە، كە بڕیارە لە 30/9/2018 بەڕێوەبچێت.
ھ.م