یەكێتی: کەرکووك تەعریب دەکرێتەوە

"لاریمان لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەکان نییە"

K24 - ھەولێر

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کەرکووك و ناوچە کوردستانییەکان بە بارودۆخێکی ئاڵۆز تێدەپەڕن و هەندێك گرووپ و لایەنی شۆڤێنی هەوڵی تەعریب کردنەوەی ئەو ناوچانە دەدەن.

گوتیشی، لەگەڵ پارتی دەستەیەکمان بۆ بەدواداچوونی بارودۆخی کەرکووك و ناوچە کوردستانییەکان پێکهێناوە.

سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی یەکێتی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەعدی پیرە راشیگەیاند، ئامادەکاری تەواومان کردووە، بەڵام ئەگەر لایەنەکان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن بن، ئەوا ئێمە لاریمان نییە.

لە 16 ئۆكتۆبەری ساڵی2017 حەشدی شەعبی و ھێزەكانی عێراق شاری كەركووك و بەشێك لە ناوچە كوردستانییەكانیان داگیركرد.

ھ.م