ئیسرائیل به‌جددی ده‌یه‌وێت هێرش بكاته سه‌ر پێگه‌كانی ئێران له‌سووریا
رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان دیمه‌شق و تاران پاڵ به ئیسرائیله‌وه ده‌نێت زه‌نگی هێرشكردن لێ بدات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ئیسرائیل سووربوونی خۆی له‌سه‌ر به‌ئامانجكردنى پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئێران له‌ناو خاكی سووریا و سوپای حكوومه‌تی سووریا دووپاتكرده‌وه، ئه‌مه‌ش دوای رێككه‌وتنی هاوكاریه سه‌ربازییه‌كه‌ی نێوان تاران و دیمه‌شق.
له‌مباره‌یه‌وه یه‌سرائیل كاتیس، وه‌زیری هه‌واڵگه‌ری ئیسرائیل جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان به‌شار ئه‌سه‌د و تاران واژوو كراوه، ده‌بێته تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئیسرائیل و وڵامی ئێمه ئاشكرا و جددی ده‌بێت بۆیان، كه هه‌رگیز رێگه ناده‌ین ئێران له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه له‌ناو خاكی وڵاتێكی دراوسێی ئیسرائیلی وه‌ك سووریا جێگیر بێت".
كاتیس كه هاوكات ئه‌ندامی حكوومه‌تی ئه‌منی بچووكراویشه گوتی: "به هه‌موو تواناكانمان هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر هه‌ر پێگه‌یه‌كی ئێران له سووریا، كه گومانی هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ سه‌ر ئیسرائیلی لێ بكرێت، ئه‌گه‌ر به‌رگری ئاسمانی سووریاش رووبه‌ڕووی هێرشه‌كانمان بوونه‌وه، ئه‌وا دیمه‌شق باجێكی زۆر قورس ده‌داته‌وه".
پێشتر چه‌ندین جار بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دووپاتیكردووه‌ته‌وه، ئێران گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئیسرائیل و به به‌رده‌وامیش داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێران له‌ناو خاكی سووریا ده‌كات. له رابردووش‌دا ده‌یان جار ته‌ل ئه‌ڤیڤ هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئێرانی و سووری و ئه‌و كاروانه سه‌ربازیانه‌ی له سووریا ئه‌نجامداوه، كه به‌گوته‌ی خۆی چه‌كیان بۆ حیزبوڵڵای لوبنانی ده‌گواسته‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌میر حاته‌می، وه‌زیری به‌رگری ئێران له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ دیمه‌شق، رێككه‌وتنێكی هاوكاری سه‌ربازی له‌نێوان دیمه‌شق و تاران واژوو كرد، كه ئامانج له‌و رێككه‌وتنه بونیاتنانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریایه.
ئامانجێكی دیكه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی به‌رگری سووریایه، هه‌روه‌ك به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئێرانی كه له حاته‌می گواستییه‌وه، رێگه به مانه‌وه و به‌رده‌وامبوونی هێزه‌كانی ئێران له سووریا ده‌دات.
H.B