رووحانى: هيچ چاره‌سه‌رێكى سياسى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا به‌دينايه‌ت
ئه‌مه‌ريكا وڵاتێكه پابه‌ندى به‌ڵێنى خۆى نابێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران، حه‌سه‌ن رووحانى رايگه‌ياند، كۆمارى ئيسلامى له‌و بڕوايه‌دايه هيچ چاره‌سه‌رێكى سياسى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا به‌دى نايه‌ت، چونكه واشنتن پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانى نابێت.
رووحانى له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ عه‌لى خامه‌نه‌ئى، رابه‌رى كۆمارى ئيسلامى ئێران، رايگه‌ياند، "له‌م ره‌وشه‌ى ئێستادا هيچ چاره‌سه‌رێكى سياسى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا به‌دينايه‌ت. ئه‌و سزايانه‌ى ئه‌مه‌ريكا سه‌پاندوونى به‌سه‌ر ئێران‌دا ناكۆكن له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى ياساى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌مه‌ريكا وڵاتێكه پابه‌ندى به‌ڵێنى خۆى نابێت".
رووحانى، ئه‌مه‌ريكاى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، هه‌وڵده‌دات زاڵ‌بێت به‌سه‌ر سه‌روه‌رى و شكۆى ئێران‌دا و هه‌ژموونى خۆى بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر گه‌لى ئێرانى و له‌و باره‌يه‌وه گوتى: "گه‌له‌كه‌مان ئه‌و هه‌ژموونه‌ى ئه‌مه‌ريكا په‌سند ناكات و به خۆڕاگريش به‌رامبه‌ر به فشاره‌كان ئه‌وه پيشانى جيهان ده‌دات".
دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ بڕياريدا يه‌كلايه‌نه وڵاته‌كه‌ى له رێككه‌وتنى ناووكى وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران بكشێته‌وه، واشنتن ژماره‌يه‌ك سزاى ئابوورى به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه.
ئ.ر