زه‌ريف گه‌يشته ئه‌نقه‌ره و له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان قه‌يرانى سووريا تاوتوێده‌كات
بۆ ميدياكان رووداوێكى كتوپڕ بوو
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف، گه‌يشته ئه‌نقه‌ره‌ى پايته‌ختى توركيا.
سه‌ردانه‌كه‌ى زه‌ريف بۆ ئه‌نقه‌ره پێشتر رانهگهيهندرابوو و بۆ ميدياكان رووداوێكى كتوپڕ بوو.
له ميانى ئه‌و سهردانهيهدا، زه‌ريف له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كۆبوويه‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵ بڵاويكرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه له باره‌گاى سه‌ره‌كى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى توركيا ئه‌نجامدراوه.
به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسه‌كه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى كردووه.
له‌و باره‌يه‌وه، ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (فارس)ى سه‌ر به كۆمارى ئيسلامى ئێران بڵاويكرده‌وه، باسى پرسه گرنگه‌كانى رۆژ كراوه.
سه‌ردانه‌كه‌ى زه‌ريف بۆ ئه‌نقه‌ره هاوكاته له‌گه‌ڵ چڕبوونه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان به ئاراسته‌ى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى ئيدلب.
توركيا نه‌يارى سه‌ره‌كى به‌رده‌م راماڵينى چه‌كداره ميليشياكانه له ئيدلب له لايه‌ن سوپاى سووريا و رووسياوه.
رووسيا داكۆكى له ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنه‌كه ده‌كات و رايگه‌ياندووه، ئيدلب بووه‌ته دوا مۆڵگه‌ى تيرۆريستان.
بڕياره سبه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران بگاته ئيسلام ئابادى پايته‌ختى پاكستان.
له سهردانهكهشيدا بۆ پاكستان، زه‌ريف له‌گه‌ڵ عمران خانى سه‌رۆك وه‌زيرانى نوێى ئه‌و وڵاته په‌يوه‌ندييه‌كانيان تاوتوێده‌كات.
ئ.ر