سه‌میر بابۆ: ئه‌مساڵ به‌شێوازێكی جیاوازتر به‌شداریی خولی نایاب ده‌كه‌ین
راهێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر پلان و شێوازه نوێیه‌كه‌ی بۆ كوردستان24 ئاشكرا كرد
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به فه‌رمی ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان ده‌ست پێكرد، راهێنه‌ری یانه‌كه‌ش به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه بۆ ئه‌م وه‌رزه نیوه‌ی پێكهاته‌كه ده‌گۆڕین و به‌شێوازێكی جیاوازتر له ساڵانی رابردوو كار ده‌كه‌ین.
سه‌میر بابۆ راهێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بۆ ئه‌م وه‌رزه مه‌به‌ستیان نییه نازناوی خولی نایابی كوردستان ببه‌نه‌وه و ناشیانه‌وێت له خوله‌كه دابه‌زن.
بابۆ ده‌ڵێت: ئێمه به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی دارایی یانه‌كه‌مان ده‌مانه‌وێت ئه‌م وه‌رزه به‌شێوازێكی جیاوازتر كاربكه‌ین و ته‌نیا ده‌مانه‌وێت له خوله‌كه بمێنینه‌وه، ده‌مانه‌وێت به پشتبه‌ستن به زۆرینه‌ی یاریزانی لاو به‌شداریی خولی نایابی كوردستان بكه‌ین.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له دوای یانه‌كانی ئارارات و هه‌ندرێن بووه سێیه‌مین یانه كه به‌فه‌رمی بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان ده‌ستی به ئاماده‌كاری كرد.