ئه‌مه‌ريكا بير له سزادانى هيندستان ده‌كاته‌وه
ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووسيا بكات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا (پێنتاگۆن) به دوورى نازانێت وڵاته‌كه‌ى سزا به‌سه‌ر هيندستاندا بسه‌پێنێت.
پێنتاگۆن نيگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به پلانى هيندستان بۆ كڕينى چه‌كى رووسى ده‌ربڕى.
هيندستان به نيازه سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس400 له رووسيا بكڕێت.
(ياساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نه‌يارانى ئه‌مه‌ريكا له رێگه‌ى سزاوه) رێگه به واشنتن ده‌دات سزا دژى ئه‌و وڵاتانه به‌كاربهێنێت كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووسيا ده‌كه‌ن.
ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ئاسيا و زه‌رياى هێمن، راندل شريڤر، له په‌يمانگه‌ى كارينگى بۆ ئاشتى گوتى: هه‌وڵێك هه‌يه بۆ پاراستنى هيندستان و دوورخستنه‌وه‌ى له‌و سزايانه.
گوتيشى: ئێمه زۆر نيگه‌رانين له هه‌وڵه‌كانى هيندستان بۆ كڕينى سيستمى به‌رگرى رووسيى.
هه‌روه‌ها گوتى: سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى هه‌يه بڕيار له باره‌ى سزادانى هيندستانه‌وه بدات.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌مه‌ريكا ده‌زانێت له رابردوودا په‌يوه‌ندييه‌كى به‌تين له نێوان هيندستان و رووسيا هه‌بووه له بوارى به‌رگرى و سه‌ربازيدا.
باسى له‌وه‌شكرد، ئه‌مه‌ريكا كارى زۆرى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت رێڕه‌وى سياسه‌تى هيندستان بگۆڕێت و رووبكاته ئه‌مه‌ريكا.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر