"عێراقییه‌كان داوای یاسای سزادانی به‌رپرسه درۆزنه‌كان ده‌كه‌ن"
"درۆی به‌رپرسانی عێراق هاووڵاتیانی عێراقی نا‌ئومێد كردووه"
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتیكی رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی چاپی له‌نده‌ن كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30/8/2018، ژماره‌یه‌ك چالاكوانی عێراقی ده‌ستیان به درووستكردنی فشار كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتووی عیراق، یاسایه‌ك بۆ سزادانی "دۆر"ـی به‌رپرسان ده‌ربكات.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، عێراقییه‌كان به‌هۆی درۆی به‌رپرسانه‌وه بێ ئومێد بوون و هیچیان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه جگه له ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندان و مانگرتن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمانه زۆرترین به‌ڵێنی درۆ به خۆپیشانده‌ران دراوه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای عێراقه‌وه، ئه‌وه‌ش وای له هاووڵاتیان كردووه داوای ده‌ركردنی یاسایه‌ك بكه‌ن له په‌رله‌مانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی درۆكردن سزای به‌رپرسان بدرێت و هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ئه‌و مافه‌یشی بدرێتێ سكاڵا له‌سه‌ر به‌رپرسه درۆزنه‌كان تۆمار بكات كه بووبێته هۆی زیانی ماددی و مه‌عنه‌وی بۆی و داوای قه‌ره‌بوو له به‌رپرسه‌كه‌یش بكات بۆ گێڕانه‌وه‌ی شكۆی خۆی".
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌ڵێنی درۆ و بێ بنه‌ما زۆرن و كێشه‌كانیش زیاد و كه‌ڵه‌كه بوون، ئه‌وه‌ش به یه‌كێك له دیارده مه‌ترسیداره‌كانی گه‌نده‌ڵی داده‌نرێت و پاڵی به عێراقییه‌كانه‌وه ناوه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن.
شاره‌زایانی زانستی كۆمه‌ڵناسی و ده‌روونی و ئه‌كادیمی و یاساییه‌كان پێیانوایه، ئه‌گه‌ری هه‌یه خۆپیشاندانی گه‌وره‌تر ببینرێت له كاتی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقدا، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان بینیان ده‌م و چاوه‌كان ئه‌وانه‌ی پێشوون و خاوه‌ن به‌ڵێنه درۆیینه‌كانن و به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار كراون و توانای به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری وڵات و دوورخستنه‌وه‌یان نییه له قه‌یران".