پلانى هێرشى سوپاى سووريا بۆ سه‌ر ئيدلب ئاشكرا ده‌بێت
سوپاى سووريا سه‌رقاڵى ئامادهكارييهكانه بۆ ده‌ستپێكردنى هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر پارێزگاى ئيدلب
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى سووريا سه‌رقاڵى ئامادهكارييهكانه بۆ ده‌ستپێكردنى هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر پارێزگاى ئيدلب و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى له باكوورى خۆرئاواى سووريا.
ئيدلب له ژێر ده‌سه‌ڵاتى گرووپ و ميليشيا توندڕه‌و و به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريادايه و له لايه‌ن توركياوه پشتيوانيان لێده‌كرێت.
رووسيا و سووريا سه‌رقاڵى ههوڵهكانيانن بۆ كۆتايهێنان به ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و ميليشيايانه له پارێزگاى ئيدلب.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا، رووسه‌كان له‌گه‌ڵ توركيا كه‌وتوونه‌ته دانووستانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى ئيدلب.
توركيا نه‌يارى ئه‌نجامدانى هێرشى سه‌ربازى سوپاى به‌شار ئه‌سه‌ده بۆ سه‌ر ئيدلب.
رووسيا رايگه‌ياندووه، پێويسته ئيدلب بگه‌ڕێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتى سوپاى ئه‌سه‌د و كۆتايى به دواين مۆڵگه‌ى تيرۆريستان له ئيدلب بهێنرێت.
رۆژى 26ى ئه‌م مانگه، وه‌زيرى به‌رگرى سووريا، عيماد عه‌لى عه‌بدوڵڵا رايگه‌ياند، يان به رێككه‌وتن يان به شه‌ڕ ئيدلب ده‌گێڕينه‌وه ژێر كۆنترۆڵى سوپا.
دوێنێ، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شيدا له‌گه‌ڵ هاوتا سعوودييه‌كه‌ى، عادل جوبێر، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا گوتى: "ئيدلب بووه‌ته دوايين مۆڵگه‌ى تيرۆريستان".
گوتيشى: "هه‌وڵى زۆر ده‌درێت ئه‌و ناوچه‌يه بخرێته سه‌ر ناوچه نيمچه ئارامه‌كان، به‌ڵام له‌وێدا مه‌ده‌نييه‌كان كراونه‌ته قه‌ڵغانى مرۆيى".
روونيشيكرده‌وه، "له ئيدلب تيرۆريستان خۆيان زاڵكردووه به‌سه‌ر ئه‌و گرووپانه‌شدا، كه ده‌يانه‌وێت دانووستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى وڵاته‌كه‌يان بكه‌ن".
لاڤرۆڤ ئه‌وه‌شى گوت: "پێويسته ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازى بۆ ده‌رپه‌ڕاندنى تيرۆريستان له ئيدلب ئه‌نجام بدرێت".
روونيشيكرده‌وه، "رووسيا ده‌خوازێت به په‌له جياوازى له نێوان ئه‌و به‌رهه‌ڵستكارانه بكرێت، كه خوازيارن به رێگه‌ى دانووستان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى به‌ره‌ى نووسره و رێكخراوه هاوشێوه‌كانيان، كه هه‌موو دانووستانێك ره‌تده‌كه‌نه‌وه".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، "هێزه سه‌ربازييه‌كانى رووسيا له‌گه‌ڵ توركه‌كان له راوێژدان بۆ تاوتوێكردنى ئۆپراسيۆنى سه‌ر ئيدلب".
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا ئاشكراشيكرد، "پێش چه‌ند رۆژێك وه‌زيرانى به‌رگرى و ده‌ره‌وه‌ى رووسيا و توركيا به به‌شدارى نوێنه‌رانى هه‌واڵگرى هه‌ردوولا له مۆسكۆ پرسى ئيدلبيان تاوتوێكرد. ئێستاش لايه‌نه سه‌ربازييه‌كانى هه‌ردوولا سه‌رقاڵى گفتوگۆن بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كان له‌سه‌ر زه‌وى".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى رۆژئاواييه‌كان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا گوتى: "ئه‌وان نابنه رێگر بۆ ئه‌نجامدانى هێرشى سه‌ربازى له دژى رێكخراوى تيرۆريستى به‌ره‌ى نووسره و هيواداريشين هاوبه‌شه رۆژئاواييه‌كان پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانيان بن سه‌باره‌ت به بنبڕ‌كردنى تيرۆر".
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز له زارى به‌رپرسێكى سه‌ر به به‌ره‌ى ئه‌سه‌د، بڵاويكرده‌وه، "هێرشى سوپاى سووريا بۆ سه‌ر ئيدلب سه‌ره‌تا بۆ به‌شه‌كانى باشوور و خۆرئاواى شاره‌كه ده‌بێت و خودى ئيدلب ناكرێته ئامانج".
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه گوتيشى: "له چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا چاره‌نووسى ده‌ستپێكى قۆناغى يه‌كه‌مى هێرشه‌كه يه‌كلا ده‌بێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى: "هێشتا دانووستانى نێوان رووسيا و توركيا و ئێران سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه به‌رده‌وامن".
له‌و باره‌يه‌وه، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، هێزه‌ر نوێرت رايگه‌ياند، ئاماژه‌كان ده‌ريده‌خه‌ن، هێزه سوورياييه‌كان ئاماده‌ن بۆ هێرش.
گوتيشى: "ئه‌مه‌ريكا له رێى جيم جێفرى نێردراوى واشنتن له باره‌ى سووريا، نيگه‌رانييه‌كانى ئه‌مه‌ريكاى له‌گه‌ڵ رووسه‌كان سه‌باره‌ت به شه‌ڕى ئيدلب تاوتوێكردووه".
روونيشيكرده‌وه، "ئێمه نيگهرانيى و مه‌ترسى خۆمان سه‌باره‌ت به روودانى هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر ئيدلب گه‌ياندووه به رووسه‌كان".
ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا ته‌نيا ئيدلب و ده‌وروبه‌رى شاره‌كه‌يان به‌ده‌سته‌وه ماوه و به پشتيوانى و هاوكارى توركيا له‌و شاره ده‌سه‌ڵاتيان سه‌پاندووه.
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياندووه، "شه‌ڕى ئيدلب ده‌بێته هۆى ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوونى 700 هه‌زار هاووڵاتى".
سوپاى توركيا له ساڵى رابردووه‌وه، ژماره‌يه‌ك ناوه‌ند و پيگه‌ى سه‌ربازى له سنوورى ئيدلب درووستكردووه. ئه‌وه‌ش نيگه‌رانى سوورياى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، له چه‌ند بۆنه‌يه‌كدا هۆشدارى داوه‌ته سووريا و رووسيا له ئه‌گه‌رى هێرشكردنه سه‌ر ئيدلب.
به گوێره‌ى زانيارى رۆيته‌رز، قۆناغى يه‌كه‌مى هێرشه‌كه، شارۆچكه‌ى پردى شعوور و ده‌شتى ئه‌لغاب له خۆرئاواى ئيدلب ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها شارۆچكه‌كانى لتمانه، خان شێخۆن و معرهى نو‌عمان له باشووره‌وه ده‌كرێنه ئامانج.
به كۆنترۆڵكردنى ئه‌و ناوچانه، سوپاى سووريا ده‌توانێت كۆنترۆڵى دوو شاڕێى سه‌ره‌كى بكات، كه له حه‌له‌به‌وه بۆ حه‌ما و لازقيه درێژ ده‌بنه‌وه و پێش شه‌ڕ گرنگترين رێگه‌كانى هاتوچۆى خێرابوونه له سووريا.
له ئيدلب و ده‌وروبه‌رى 3 مليۆن هاووڵاتى نيشته‌جێن و 1 مليۆن و 800 هه‌زاريان ئاواره‌ى ناوچه‌كانى ديكه‌ن.
ئ.ر