نهێنییه‌كی قه‌شه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له توركیا ئاشكرا ده‌كرێت
گه‌واهیده‌رێك نهێنی په‌یوه‌ندییه‌كانی برانسۆن بۆ رۆژنامه‌یه‌كی توركی ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی توركی له‌سه‌ر زاری گه‌واهیده‌رێك چیڕۆكی نهێنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و قه‌شه ئه‌مه‌ریكیه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه به‌تۆمه‌تی تیرۆر و به‌شداریكردن له هه‌وڵی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی ساڵی 2016 له ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ناچاریدایه "ئیقامه جه‌بری".
له راپۆرتێكدا ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌دات، له‌مانگی ئایاری رابردوو كه‌سێك سه‌ردانی داواكاری گشتی شاری ئیزمیری كردووه، بۆئه‌وه‌ی وه‌ك گه‌واهیده‌رێك چه‌ند نهێنییه‌ك سه‌باره‌ت به كه‌یسه‌كه‌ی قه‌شه ئه‌ندرۆ برانسۆن ئاشكرا بكات و ئه‌و كه‌سه رایگه‌یاندووه، "برانسۆن و دوو هاوڕێی ئینگلیز و ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ی ده‌ستیان به كاری "ته‌بشیری" كردووه" و رونیشكردووه‌ته‌وه، "بۆماوه‌یه‌كی دیاریكراو من وه‌ك رێنیشانده‌ر و وه‌رگێڕی زمان كارم له‌گه‌ڵیان كردووه".
ئه‌و شایه‌تحاڵه گوتی: "برانسۆن و هاوڕێكانی هه‌میشه ریكلامیان له چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ك بڵاوده‌كرده‌وه، بۆئه‌وه‌ی سه‌رنجی ئه‌و كه‌سانه رابكێشن كه خوازیاربوون زانیاری له‌باره‌ی ئاینی مه‌سیحییه‌وه بزانن و، به به‌رده‌وامیش دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا ئه‌نجامده‌دا".
رۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت نووسیویه‌تی، "ئه‌و كه‌سه گه‌واهیده‌ره باسی كۆبوونه‌وه‌كانی قه‌شه برانسۆن له ناوچه‌ی فری كوی كردووه، كه له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا هه‌وڵی په‌لكێشكردنی هاووڵاتیانی كوردی داوه، هه‌روه‌ك باسی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی برانسۆن كردووه، كه تێیدا سه‌ركرده‌یه‌كی رێكخراوی گوله‌ن ئاماده‌ی بووه و برانسۆن نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره‌ی خسووه‌ته سه‌ر مێزه كۆبوونه‌وه‌كه".
ئه‌و پیاوه باسی ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌شی كردووه كه رێكخراوی گوله‌ن له‌ڕێگه‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی كۆده‌كرده‌وه و گوتوویه‌تی: "جارێكیان بینیم كه ئه‌و پاره و سه‌ره‌وه‌ته له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه ره‌وانه‌ی ئیسرائیل كرا".
سه‌باره‌ت به سووربوونی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش له‌سه‌ر ئازادكردنی قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، ئه‌و رۆژنامه توركییه روونیكردووه‌ته‌وه، "له رێوڕه‌سمێكدا كه له كۆشكی سپی به‌ڕێوه‌چوو، تره‌مپ دووپاتیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و له‌پێناو ئازادكردنی قه‌شه‌ر برانسۆن ده‌جه‌نگێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "تره‌مپ به وروژاندنی پرسی قه‌شه ده‌سه‌به‌سه‌ركراوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هه‌وڵدان بۆ ئازادكردنی هه‌وڵده‌دات سه‌رنجی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌لای خۆیدا راكێشێت، بۆئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی لقه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌ربۆیه سووره له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به گرژییه‌كانی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره".
رۆژنامه توركییه‌كه له كۆتایی راپۆرته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، ده‌رچوونی برانسۆن له زیندان و گواستنه‌وه‌ی بۆ ده‌ستبه‌سه‌ری ناچاری "ئیقامه‌ی جه‌بری" هه‌نگاوێكه به‌ره‌و چاره‌سه‌ری.
H.B