عه‌بادی فالح فه‌یازی له پۆسته‌كه‌ی لادا
گرژی كه‌وتووه‌ته نێوانییان
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، فالح فه‌یازی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌كاره‌كانی دوورخسته‌وه.
به گوێره‌ی نووسراوه‌كه، كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، لادانی له پۆسته‌كانی، به‌هۆی تێكه‌ڵبوونیه‌تی به سیاسه‌ت و ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌و كاره سیاسییانه‌ی فالح فه‌یاز، له‌گه‌ڵ ئه‌ركه‌كانی ده‌زگا هه‌ستیارییه ئه‌منییه‌كان و ده‌ستووری عێراق یه‌ك ناگرێته‌وه.
فالح فه‌یسه‌ڵ فه‌هد فه‌یاز، كه تا ئه‌مڕۆش له پۆسته‌كانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و ده‌زگای ئه‌منی نیشتمانی بوو، له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه له‌هه‌ر سێ كاره‌كه‌ی لادراوه.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان عێراقییه‌كان، پێشتر فالح فه‌یاز، كه سه‌رۆكی كوتله‌ی عه‌تا بووه بۆ هه‌ڵبژاردن و له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نه‌سری عه‌بادی بووه، چه‌ند جارێك هۆشداری داوه‌ته عه‌بادی و پێی راگه‌یاندووه كه ده‌بێت ئاگاداری میكانیزمه‌كانی بڕیاردان بێت له ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی گفتوگۆی پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره و حكوومه‌تی داهاتوو نه‌كات.
هه‌ندێك له سه‌رچاوه عێراقییه‌كانیش باسیان له‌وه كردووه، فالح زیاتر زیاتر له نووری مالیكی، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا نزیكتره وه‌ك له عه‌بادی و چه‌ند جارێكیش له راگه‌یه‌ندراوه‌كانی كوتله‌ی عه‌تا، به ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌ی پێكردووه.
ا. م