پاکستان پێشبڕکێی کێشانی وێنەی پەیامبەری ئیسلامی بە هۆڵەندا هەڵوەشاندەوە
هاووڵاتیانی پاکستان داوای سزادانی هۆڵەندایان کردبوو
K24- ههولێر:
دوای ئەوەی گیخت ویلدێرس، سیاستمەداری راستڕەوی هۆڵەندی، پێشبڕکێیەکی کێشانی وێنەی پەیامبەری ئیسلامی راگەیاند، بەهۆی زۆری ناڕەزایی و هەڕەشە، کیخت پێشبڕکێکەی هەڵوەشاندەوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیک، ئەو سیاستمەدارە هۆکاری هەڵوەشاندوەی پێشبڕکێکەی بۆ مەترسی لەسەر ژیانی خۆی و ئەوانەی بەشداری دەکەن گەڕاندەوە.
هەفتەی رابردوو، لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، هەزاران هاووڵاتی خۆپیشاندانیان بەهۆی رێکخستنی ئەو پێشبڕکێیە ئەنجامدا و داواشیان لە عیمرا خان، سەرۆک وەزیرانی پاکستان کرد، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ هۆڵەندا بپچڕێنێت.
چەکدارانی تالیبانیش، بڕیاریاندابوو، هێرشبکەنە سەر سەربازە هۆڵندییەکانی سەر بە رێکخراوی ناتۆ.
لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، مارک روتێ رایگەیاند، ئەو جۆرە پێشبڕکێیە پەسەند ناکات بەڵام ئەنجامدانیشی بە مافێکی ویلدێرسی دانا.
لە ساڵی 2015، گۆڤاری چارلی هێبدۆی فەرەنسی، وێنەیەکی پەیامبەری ئیسلامی کێشابوو، بەهۆیەوە دوو برا هێرشیانکردە سەر گۆڤارەکە، 12 کەسیان کوشت و 11 دیکەشیان بریندارکرد.
H.J