ئه‌ردۆغان: گرێبه‌ستى كڕينى ئێس400 واژوو كراوه
لە ئایندەیەکی نزیکدا دەگاتە دەستمان
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆكى كۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند "تورکیا پێویستی بە سیستەمی بەرگریی S-400هەیە، گرێبەستی ئەوەش تەواوبووە، ئینشائەڵڵا لە ئایندەیەکی نزیکدا دەگاتە دەستمان. هاوشێوەی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا، توركیا پێویستی به بونیاتنانی هه‌ماهه‌نگییه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ش".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له میانی به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی ده‌رچوونی قوتابیانی قوتابخانه‌ی باڵای پیشه‌ی ئه‌فسه‌ری وشكانی له شاری باڵكئهسیر، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه تورکیا پێویستی بە سیستەمی بەرگریی S-400 هەیە، گرێبەستی ئەوەش تەواوبووە، گوتی: "ئینشائەڵڵا لە ئایندەیەکی نزیکدا دەگاتە دەستمان. هاوشێوەی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا، توركیا پێویستی به بونیاتنانی هه‌ماهه‌نگییه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ش".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی نموونه‌ی ئه‌و دۆسیانه‌ی له ئه‌مریكا له سه‌ر وڵاته‌كه‌یان كراونهتەوه و بڕیاره‌كانی حوكمدان كه دراون له هیچ وڵاتێكی دیكه‌دا نییه. گوتی: "به هیچ لۆژیکێک ناكرێت روونبكرێته‌وه كه به‌به‌هانه‌ی دۆسیه‌یه‌كی یاسایی له ئیزمیر، توركیا به‌م جۆره رووبه‌ڕووی هه‌وڵی رووخێنه‌ر له‌ڕووی سه‌ربازی و ئابوورییه‌وه ببێته‌وه".
سه‌رۆكى كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی كه ئێمه ناچار بە په‌یوه‌ندیی تاكلایه‌نه ده‌كه‌ن، باش ده‌زانین له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به نهێنی و ئاشكرا خه‌ریكی چ جۆره چالاكییهكن. تا ئه‌مڕۆ له په‌یوه‌ندیی دووقۆڵیی و فره‌لایه‌ندا نه‌بووه كه به‌ڵێنی خۆمان نهبهینهسهر. دووڕووییمان به‌رامبه‌ر هیچ كه‌س ئه‌نجامنه‌داوه به‌ڵام هه‌مووی به‌رامبه‌رمان كراوه".
له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دراوی بیانیش به‌رامبه‌ر دراوی نیشتیمانی وڵاته‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "بەرزبوونەوە و دابەزینی به‌های دراوه‌كان هەڵمەتێکە بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان، ئه‌وانه‌ی نه‌یانتوانی به ده‌ستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و ئه‌و چه‌ته ناپاكانه‌ی له نێو (وڵاته‌كه‌مان)دان ئه‌نجامی بده‌ن ده‌یانه‌وێت بەكردنه گوللـه‌ی به‌های دراوه‌كان و به چه‌كی ئابووری ئه‌نجامی بده‌ن".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ