ناتانياهۆ هه‌ڕه‌شه له ئێران و سووريا ده‌كات
دامه‌زراوه‌ى چه‌كى ناووكى ئيسرائيل به ناوى سه‌رۆكى پێشووى ئيسرائيل نرا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهۆ هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ئامانجگرتنی پێگه‌كانی سه‌ربه ئێران و سوپاى بەشار ئه‌سه‌دی كرد له سووریا.
رۆژنامه‌ی یەدیعۆت ئەحرەنۆتی ئیسرائیلی بڵاویکردووەتەوە، ناتانیاهۆ له میانی به‌شداریكردنی له مه‌راسیمێكدا، كه به بۆنه‌ی ناونانی دامه‌زراوه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمی دیمۆنا به‌ناوی سه‌رۆكی پێشووی ئیسرائیل، شیمۆن پێرێس رێكخرابوو باسی له رێككه‌وتننامه‌ی هاریكاری سه‌ربازیی كرد كه له‌نێوان بەشار ئه‌سه‌د و حكوومه‌تی تاران‌دا واژوو كراوه.
ناتانیاهۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه هیچ رێككه‌وتنێكی نێوان ئێران و سووریا و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ناتوانێت پاشگەزیان بكاته‌وه لە هەوڵەکانیان دژ بە ئێران و سووریا، گوتی: "سوپای ئیسرائیل به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز و پێداگرانه به‌رده‌وام ده‌بێت لە كاره‌كانی دژ به هه‌وڵەکانی ئێران بۆ جێگیركردنی سه‌رباز و سیستمی چه‌كی پێشكه‌وتوو له سووریا".