ئه‌نقه‌ره: هه‌موو رێككارێك دژى هێرشى سوپاى سووريا بۆ سه‌ر ئيدلب دهگرينه به‌ر
"هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ين بۆ رێگريكردن له‌و هێرشه"
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ رايگه‌ياند، "وڵاته‌كه‌ى هه‌موو رێككارێك ده‌گرێته به‌ر بۆ رێگرتن له هێرشى سوپاى سووريا بۆ سه‌ر ئيدلب".
گوتيشى: "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ين بۆ رێگريكردن له‌و هێرشه".
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، ئه‌وه‌شى گوت: "باش‌ترين بژار بۆ چاره‌سه‌رى ئيدلب ئه‌وه‌يه، ناسنامه‌ى گرووپه تيرۆريستييه‌كان ده‌ستنيشان بكرێت و جيابكرێنهوه له گرووپه‌كانى ديكه و كۆتاييان پێبهێنرێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "نابێت به بێ له‌به‌رچاوگرتنى هيچ جياوازييه‌ك هێرش بكرێته سه‌ر ئيدلب، چونكه كاره‌ساتى لێده‌كه‌وێته‌وه".
توركيا پشتيوانى گرووپ و ميليشيا چه‌كدارييه‌كانى نه‌يارى سووريا ده‌كات، كه ئێستا شارى ئيدلبيان كردووه‌ته دوا مۆڵگه‌ى خۆيان.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ سووريا، ستافان ديمستۆرا، رايگه‌ياند، 10 هه‌زار چه‌كدارى سه‌ر به رێكخراوى قاعيده و خێزانه‌كانيان له شارى ئيدلب جێيان كراوه‌ته‌وه.
ديمستۆرا گوتيشى: "ھیچ شوێنێک نیە بێجگە لە ئیدلب. خەڵک بۆ کوێ بچێت؟ ھەموو جارێک، کە قەیرانێک درووست دەبێت ئەنجامەکەی ئەوەیە خەڵک دەبێ روو لە شوێنێکی دیکە بکەن".
ئاشكراشيكرد، "10 ھەزار چەکداری سەر بە قاعیدە و خێزانەکانیان لەناو ملیۆنان ئاوارە لە ئیدلب جێگرکراون".
ئه‌وه‌شى گوت: "ئەوانەی گه‌رێنتی دانوستانەکانی ئاستانە دەکەن، ھەر ئەوان دڵنیاییانداوە لە پاراستنی ئەو ناوچە پڕ دانیشتوانە بپارێزن ئەوانیش تورکیا و روسیان".
ديمستۆرا ئاماده‌يى خۆى بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ سووريا ده‌ربڕى و گوتى: "من ئامادەم ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی سوریا بکەم بۆ ئەوەی دڵنیا بینەوە کە دەروازهكان بکرێنەوە و خەڵکی بتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان".
ديمستۆرا گوتيشى: "من ھیچ بەڵگەیەکم لەبەردەست نیە کە ھێرش دەکرێت، بەڵام بەگوێرە شایەتحاڵهکان و ئەوانەی دۆخەکەیان بینیوە بارودۆخەکە باش نیە".
سوپاى سووريا سه‌رقاڵى ئامادهكارييهكانه بۆ ده‌ستپێكردنى هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر پارێزگاى ئيدلب و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى له باكوورى خۆرئاواى سووريا.
ئيدلب له ژێر ده‌سه‌ڵاتى گرووپ و ميليشيا توندڕه‌و و به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريادايه و له لايه‌ن توركياوه پشتيوانيان لێده‌كرێت.
رووسيا و سووريا سه‌رقاڵى ههوڵهكانيانن بۆ كۆتايهێنان به ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و ميليشيايانه له پارێزگاى ئيدلب.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا، رووسه‌كان له‌گه‌ڵ توركيا كه‌وتوونه‌ته دانووستانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى ئيدلب.
توركيا نه‌يارى ئه‌نجامدانى هێرشى سه‌ربازى سوپاى به‌شار ئه‌سه‌ده بۆ سه‌ر ئيدلب و به‌رگرى له ميليشياكان ده‌كات.
رووسيا رايگه‌ياندووه، پێويسته ئيدلب بگه‌ڕێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتى سوپاى ئه‌سه‌د و كۆتايى به دواين مۆڵگه‌ى تيرۆريستان له ئيدلب بهێنرێت.
رۆژى 26ى ئه‌م مانگه، وه‌زيرى به‌رگرى سووريا، عيماد عه‌لى عه‌بدوڵڵا رايگه‌ياند، يان به رێككه‌وتن يان به شه‌ڕ ئيدلب ده‌گێڕينه‌وه ژێر كۆنترۆڵى سوپا.
رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شيدا له‌گه‌ڵ هاوتا سعوودييه‌كه‌ى، عادل جوبێر، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا گوتى: "ئيدلب بووه‌ته دوايين مۆڵگه‌ى تيرۆريستان".
گوتيشى: "هه‌وڵى زۆر ده‌درێت ئه‌و ناوچه‌يه بخرێته سه‌ر ناوچه نيمچه ئارامه‌كان، به‌ڵام له‌وێدا مه‌ده‌نييه‌كان كراونه‌ته قه‌ڵغانى مرۆيى".
روونيشيكرده‌وه، "له ئيدلب تيرۆريستان خۆيان زاڵكردووه به‌سه‌ر ئه‌و گرووپانه‌شدا، كه ده‌يانه‌وێت دانووستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى وڵاته‌كه‌يان بكه‌ن".
لاڤرۆڤ ئه‌وه‌شى گوت: "پێويسته ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازى بۆ ده‌رپه‌ڕاندنى تيرۆريستان له ئيدلب ئه‌نجام بدرێت".
روونيشيكرده‌وه، "رووسيا ده‌خوازێت به په‌له جياوازى له نێوان لايه‌نگرانى دانووستان و رێكخراوه تيرۆريستييه‌كان بكرێت وه‌ك به‌ره‌ى نووسره و رێكخراوه هاوشێوه‌كانيان، كه هه‌موو دانووستانێك ره‌تده‌كه‌نه‌وه".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، "هێزه سه‌ربازييه‌كانى رووسيا له‌گه‌ڵ توركه‌كان له راوێژدان بۆ تاوتوێكردنى ئۆپراسيۆنى سه‌ر ئيدلب".
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا ئاشكراشيكرد، "پێش چه‌ند رۆژێك وه‌زيرانى به‌رگرى و ده‌ره‌وه‌ى رووسيا و توركيا به به‌شدارى نوێنه‌رانى هه‌واڵگرى هه‌ردوولا له مۆسكۆ پرسى ئيدلبيان تاوتوێكرد".
ئاشكراشيكرد، "ئێستاش لايه‌نه سه‌ربازييه‌كانى هه‌ردوولا سه‌رقاڵى گفتوگۆن بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كان له‌سه‌ر زه‌وى".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى رۆژئاواييه‌كان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا گوتى: "ئه‌وان نابنه رێگر بۆ ئه‌نجامدانى هێرشى سه‌ربازى له دژى رێكخراوى تيرۆريستى به‌ره‌ى نووسره".
هه‌روه‌ها گوتى: "هيواداريشين هاوبه‌شه رۆژئاواييه‌كان پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانيان بن سه‌باره‌ت به بنبڕ‌كردنى تيرۆر".
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز له زارى به‌رپرسێكى سه‌ر به به‌ره‌ى ئه‌سه‌د، بڵاويكرده‌وه، "هێرشى سوپاى سووريا بۆ سه‌ر ئيدلب سه‌ره‌تا بۆ به‌شه‌كانى باشوور و خۆرئاواى شاره‌كه ده‌بێت و خودى ئيدلب ناكرێته ئامانج".
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه گوتيشى: "له چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا چاره‌نووسى ده‌ستپێكى قۆناغى يه‌كه‌مى هێرشه‌كه يه‌كلا ده‌بێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى: "هێشتا دانووستانى نێوان رووسيا و توركيا و ئێران سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه به‌رده‌وامن".
له‌و باره‌يه‌وه، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، هێزه‌ر نوێرت رايگه‌ياند، ئاماژه‌كان ده‌ريده‌خه‌ن، هێزه سوورياييه‌كان ئاماده‌ن بۆ هێرش.
گوتيشى: "ئه‌مه‌ريكا له رێى جيم جێفرى نێردراوى واشنتن له باره‌ى سووريا، نيگه‌رانييه‌كانى ئه‌مه‌ريكاى له‌گه‌ڵ رووسه‌كان سه‌باره‌ت به شه‌ڕى ئيدلب تاوتوێكردووه".
روونيشيكرده‌وه، "ئێمه نيگهرانيى و مه‌ترسى خۆمان سه‌باره‌ت به روودانى هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر ئيدلب گه‌ياندووه به رووسه‌كان".
ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا ته‌نيا ئيدلب و ده‌وروبه‌رى شاره‌كه‌يان به‌ده‌سته‌وه ماوه و به پشتيوانى و هاوكارى توركيا له‌و شاره ده‌سه‌ڵاتيان سه‌پاندووه.
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياندووه، "شه‌ڕى ئيدلب ده‌بێته هۆى ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوونى 700 هه‌زار هاووڵاتى".
سوپاى توركيا له ساڵى رابردووه‌وه، ژماره‌يه‌ك ناوه‌ند و پيگه‌ى سه‌ربازى له سنوورى ئيدلب درووستكردووه. ئه‌وه‌ش نيگه‌رانى سوورياى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، له چه‌ند بۆنه‌يه‌كدا هۆشدارى داوه‌ته سووريا و رووسيا له ئه‌گه‌رى هێرشكردنه سه‌ر ئيدلب.
به گوێره‌ى زانيارى رۆيته‌رز، قۆناغى يه‌كه‌مى هێرشه‌كه، شارۆچكه‌ى پردى شعوور و ده‌شتى ئه‌لغاب له خۆرئاواى ئيدلب ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها شارۆچكه‌كانى لتمانه، خان شێخۆن و معرهى نو‌عمان له باشووره‌وه ده‌كرێنه ئامانج.
به كۆنترۆڵكردنى ئه‌و ناوچانه، سوپاى سووريا ده‌توانێت كۆنترۆڵى دوو شاڕێى سه‌ره‌كى بكات، كه له حه‌له‌به‌وه بۆ حه‌ما و لازقيه درێژ ده‌بنه‌وه و پێش شه‌ڕ گرنگترين رێگه‌كانى هاتوچۆى خێرابوونه له سووريا.
له ئيدلب و ده‌وروبه‌رى 3 مليۆن هاووڵاتى نيشته‌جێن و 1 مليۆن و 800 هه‌زاريان ئاواره‌ى ناوچه‌كانى ديكه‌ن.